به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له كۆی 41 ملیۆن دانیشتووانی عێراق ، زیاتر له 7 ملیۆن كه‌س نه‌خوێنده‌وارن، كه ده‌كاته چاره‌گی دانیشتووانانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 21 ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 موئه‌یه‌د عوبێدی، وته‌بێژ به‌ناوی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاندووه ، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانێكی داڕشتووه بۆ چالاككردنی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سه‌رتاسه‌ری وڵات و له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش ساڵی نوێی خوێندن له‌و ناوه‌ندانه‌دا ده‌ستپێده‌كات.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،كه ده‌وامی ئه‌و ناوه‌ندانه وه‌ك له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له ساڵی 2012 ه‌وه ده‌ستی پێكردووه،له‌رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا ده‌بێت،چونكه بینایه‌ی تایبه‌ت به نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری نییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌وامی ئه‌مساڵی خوێندن له‌هه‌مان قوتابخانه‌كانی پێشوودا ده‌بێت و كار ناكاته سه‌ر ده‌وامی خوێندنی باڵا.