گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤێك چاندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤێك چاندرا

 

 

لە تاقیكردنەوەیەكدا كە بە دڵنیاییەوە ئومێدێكی زۆر دروست دەكات، زانایان سەركەوتوو بوون لە بەستنەوەی گورچیلەیەكی بەراز بە جەستەی ژنێكی كۆچكردووەوە، كە ئەندامەكانی لە كاركردن وەستابوون، ئەوەش یەكەم ئەزموونی لەو جۆرەیە كە هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ بیرۆكەی چاندنی پارچەكانی لەشی ئاژەڵان بە لەشی مرۆڤەوەو چیتر پێویست نەكات ماوەیەكی زۆر چاوەڕێ بكرێت بۆ بەدەستهێنانی پارچەیەكی بەخشراو.

پزیشكەكان گورچیلەی بەرازەكەیان لە دەرەوەی لەشی مردووەكە بە دوو بۆری خوێنی گەورەوە بەستەوە تاوەكو بتوانن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ چاودێری بكەن، دواتر ئەنجامەكانی دەریسخت كە جەستەی ژنەكە ئەو تەنە نامۆیەی وەرگرتووەو هیچ كێشەیەكی نەبووە لەگەڵی.

(ڕۆبێرت مونتگمری) كە سەرۆكایەتی تیمی نەشتەرگەرییەكەی كردووە لە زانكۆی نیویۆرك لانگۆن هێڵسی ئەمریكی دەڵێت، ئەو گورچیلەیە كاری خۆی بە باشی كردووە، یەكسەر ڕەتی نەكردەوە وەك ئەوەی لێی دەترساین.

هاوكات ئاندرۆ ئادامز لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی مینیسوتا كە ئەویش یەكێك بوو لە تیمی نەشتەرگەرییەكە دەڵێت، ئەوە هەنگاوێكە كە نەخۆش و توێژەرەوان دڵنیا دەكاتەوە كە ئێمە بە ئاڕاستەیەكی ڕاستدا دەچین.

زانایان لە كاتی تاقیكردنەوەكەدا لەشی ژنەكەیان خستەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد دوای ئەوەی مۆڵەتیان لە خێزانەكەی وەرگرت، ئەو نەخۆشە پێشتر ئەندامەكانی لەشی خۆی بەخشی بوو، بەڵام ئەوە سەركەوتوو نەبوو.

 

هه‌واڵی گرنگ