بەڵگەنامەكانی فەیس بووك چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڵگەنامەكانی فەیس بووك چین ؟؟

 

 

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕووبەڕووی لێكۆڵینەوەی گشتی و حكومی دەبێتەوە پاش ئاشكرا بوونی هەزاران پەڕەی بەڵگەنامەی ناوخۆیی لەلایەن هەواڵ ئاشكراكەرێكی كە پێشتر بۆ كۆمپانیاكە كاری دەكرد.

دوای كۆكردنەوەی دۆكیومێنتەكان لەكاتی كاركردن وەك بەڕێوەبەری بەرهەمی فەیسبووك، (فرانسس هاگێن) زانیارییەكانی بەسەر (17) دەزگای هەواڵی ئەمریكادا دابەشكرد كە پێكڕا كاریان كردووە بۆ پرۆژەیەك كەهەریەكەو لای خۆیەوە كاریان لەسەر بڵاوكردنەوەی بابەتەكان كردووە.

هەموو بابەتەكانی كە، لە كۆتایی مانگی (10) بڵاوكرانەوە، فەیسبووك وا وێنا دەكات كە تەنها بیر لە قازانجەكان و بەرژەوەندی دەكاتەوە لە كاتێكدا ئەوە پشتگوێ دەخات چۆن خەڵكی پلاتفۆرمەكە بۆ بڵاوكردنەوەی ڕق و زانیاری هەڵە بەكاردەهێنن.

ئەو بەڵگانە نیشان دەدەن فەیسبووك بە تایبەتی زەحمەتییەكی زۆری هەبووە لەگەڵ مامەڵەكردن لەگەڵ وتاری ڕق و كینەو زانیاری هەڵە لەلایەن بەكارهێنەران لە چەندین وڵاتانی جیاواز لەناویاندا ئەوانەش كە فەیسبووك خۆی دیاری كردوون وەكو شوێنی مەترسیداری هەلومەرجە جیهانییەكانی وەكو هەراسانكردن.

شكستەكان هەردوو سیستەمی زیرەكی دەستكردی و چاودێرانی مرۆڤیشی لەخۆ گرتووە كە زۆرترین زمانی بەكارهێنەرانی فەیسبووك دەزانن.

بێجگە لەوەی بەڵگەنامەكان دراون بە ڕۆژنامەوانان، هاگن بەشێكی خستۆتە بەردەم كۆمیسیۆنی ئاسایش و ئاڵۆگۆڕی ئەمریكاو كۆنگرێسی ئەمریكاش، هاگن هەروەها لەبەردەم كۆمیتەی بازرگانی سیناتیش ئامادەبوو هەروەها لە پەرلەمانی بەریتانیاشدا گەواهیدا.

هاگن كامێرای تەلەفۆنەكەی بەكارهێناوە بۆ وێنەگرتنی ئەو بەڵگانە.

بەپێی ئامارەكان كۆمپانیاكە دەستی بە بەشێكی زۆربەی جیهان ڕادەگات، فەیس بووك هەتا كۆتایی مانگی نۆی ئەم ساڵ (2.74) ملیار بەكارهێنەری كارای هەبووە، كە دەكاتە یەك لەسەر سێی تەواوی جیهان و كۆمپانیاكە چەند خزمەتگوزاری تری گرنگیش بەڕێوە دەبات وەكو واتسئاپ و ئینستاگرام.

وەڵامەكانی فەیسبووك بۆ ئەو بەڵگەنامانە

وتەبێژی فەیسبووك (ماڤیس جۆنس) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كۆمپانیاكە كار بۆ ڕاگرتنی هەراسانكردن لە هەموو پلاتفرۆمەكاندا دەكات لەو شوێنانەی كە مەترسی ناكۆكی زیاتر لێیەو هەروەها زمانزانەكانی بە (70) زمانی جیاواز پێداچوونەوە بەسەر بابەتەكاندا دەكەن.

دامەزرێنەری فەیسبووك مارك زوكەربێرگ لە میانەی كۆنفرانسێكدا وتی، فەیس بووك ڕووبەڕووی هەوڵی ڕێكخستوو بۆتەوە تا ئەو بەڵگەنامە دزراوانە وەكو وێنایەكی هەڵەی كۆمپانیاكە بخرێتە ڕوو.

 

هه‌واڵی گرنگ