فەیسبووك ڤیدیۆ نەشیاوەكان رەشدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەیسبووك ڤیدیۆ نەشیاوەكان رەشدەكاتەوە

 

 

كۆمپانیای فەیسبووك ڕایگەیاند، پلانی هەیە بۆ لابردنی سڕینەوەی نووسین و ڤیدیۆی پروپاگەندەو بەمەبەست لەسەر پرسی هەستیار، وەك بابەتەكانی باس لە نەژادو تەندروستی و باوەڕی ئایین و بیروباوەڕی سیاسی و ئاڕاستەی سێكسی دەكات.

كۆمپانیاكە بەم دواییانە ناوی بۆ (میتا) گۆڕی و زۆرترین داهاتی لە رێگەی ڕێكلامی دیجتاڵ هەیە، لەچەند ساڵی دواییدا سەبارەت بە شێوەی رێكلامەكانی بۆتە جێگەی ڕەخنەو چاودێری ورد.

لە بڵاوكراوەیەكدا فەیسبووك نموونەی لەسەر چینەكان هێنایەوە بوونەتە ئامانج و چی دی لەسەر پێگە كۆمەڵایەتیەكی ڕێگەی پێنەدراوە، وەك باسەكانی لەسەر شێرپەنجەی سی دەكرێن، هەروەها لەسەر ڕۆژی جیهانی شەكرەو ڕۆشەنبیری هاوڕەگەزبازی و جەژنەكانی جولەكە یاخود بیروباوەڕی سیاسی و پرسی كۆمەڵایەتی، لەمبارەیەوە ووتی: گۆڕانكارییەكان لەساڵی داهاتوو دەست پێدەكات.

دەربارەی توانای بەئامانجكردنی ورد، كۆمپانیاكە تووشی ڕەخنەی تووند بۆتەوە، لەوانە پێشێلكردن، وەك چیاكاری كەمینە لاوازەكان و بەئامانجكردنیان، لە ساڵی (2019) دا ڕەزامەندی لەسەر گۆڕانكاریدا لە پێگەكەی بكرێت وەك بەشێك لە سەودا لەسەر پرسی جیاوازی نیشتەجێ.

(گراهام مۆد) جیگری سەرۆكی كۆمپانیاكە بۆ فرۆشتنی بەرهەمە ریكلامەكان لە بڵاوكراوەیەكدا ووتی: گوێبیستی نیگەرانی بووین شارەزیان هەیانە لەسەر بە ئامانجكردن، بەشێوەیەك بەكاربێت ببێتە هۆی دۆخی نێگەتیڤ بۆ كەسان و گروپی نوینەراتی تەواویان نیە.

كۆمپانیاكان و گروپی پرسی كۆمەڵایەتی و ئەوانەی ڕێكلام بۆ هەڵمەتی سیاسی دەكەن پێگەی فەیسبوكیان بەكارهێناوە، لە بڵاوكراوەكەدا مۆد دەڵێت: لابردنی ئەم رێكلامانە بڕیارێكی ئاسان نەبوو، ئەزانین ئەم گۆڕانكاریانە بە نێگەتیڤ بەسەر هەندێك كۆمپانیاو دامەزراوەدا دەشكێتەوە، دەشڵێت: هەندێك كۆمپانیای ڕێكلام نیگەرانن لەوەی چیدی نەتوانن ئەو ڕێكلامانە بۆ گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی بەسوود بەكاربێنن.

پێگەی فەیسبووك دەڵێت: هێشتا دەتوانرێت لە فەیسبووك ڕێكلام بكرێت و كۆمەڵگە بكرێتە ئامانج، ئەوانەی مەبەستیانەو بگەنە ئەو كەسانەی لایەنگری ئەو بیرو بۆچونانەن.

ئەم هەنگاوە گۆڕانكاریەكی سەرەكیە لە ڕوانگەی كۆمپانیاكە دەربارەی رێكلامی كۆمەڵایەتی و سیاسی، هەرچەندە پێشبینی ناكرێت كاردانەوەی گەورەی لەسەر داهاتی كۆمپانیاكە هەبێت، سەرۆكی جێبەجێكار (مارك زوكەربێرگ) لە ساڵی (2019) دا مەزەندەی كرد وەك نموونە رێكلامی سیاسی تەنها (0.5٪) ی داهاتی فەیسبووك دەبێت لە ساڵی (2020) دا.

 

هه‌واڵی گرنگ