دیوە شاراوەكەی خوارنەوە وزەبەخشەكان (ڕێد بۆڵ و تایگەر)
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیوە شاراوەكەی خوارنەوە وزەبەخشەكان (ڕێد بۆڵ و تایگەر)

 

 

وەك لای هەمووان ئاشكرایە لەم ساڵانەی دوایی خواردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەكان بە شێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیاد بوون كردووە، بێ ئاگا لەوەی ئەو خواردنەوانە زیانی زۆر بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت و مرۆڤ دووچاری زۆر لێكەوتەی مەترسیدار دەكاتەوە.

دوو پێكهاتەی سەرەكی ناو خواردنەوە وزەبەخشەكان بریتین لە (كافاین و شەكر).

كافاین سوتەمەنیەك نیە وات لێبكا بەهێزتر بی و وزەت بداتێ، بەڵكو تەنها هاندەرێكە وا لە ڕژێنەكانی سەر گورچیلە دەكا زیاترو زۆرتر ئیش بكاو هۆڕمۆنی زیاتر بەرهەم بهێنێت، كافاین بە بڕێكی زۆر لەناو خواردنەوە وزەبەخشەكان دەبینرێ، كوپێك چای ڕەش بە نزیكەیی (30) ملگم كافاینی تێدایە، لەكاتێكدا بڕی كافاینی ناو خواردنەوە وزەبەخشەكان لە نیوان (80 – 200) ملگم دایە كە بڕێكی زۆر زۆرە، كافاین بەو بڕە زۆرە دەبێتە هۆی خێرابوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هەروەها دەبێتە هۆی قەلەقی و پەرێشانی.

پێكهاتەیەكی سەرەكی تری ناو خوارنەوە وزەبەخشەكان بریتییە لە شەكر، لەناو یەك خوارنەوەی وزە بەخش بە نزیكەیی (36) گم شەكر هەیە، كاتێك ئەو بڕە زۆرە لە شەكر دەچێتە ناو لاشە، ڕێژەی شەكر بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، لە كاردانەوەی ئەوە (هۆڕمۆنی ئینسۆلین) هەڵدەستێ بە دابەزاندنی ئەو شەكرە، ئەمەش وادەكات كەسەكە هەست بە بێتاقەتی و ماندوێتیەكی زۆر بكاو وای لێبكا هانا بۆ خوارنەوەی دانەیەكی تر ببات.

ڕەنگە خەڵكانێك وابیربكەنەوە بڵێن: ئێمە خوارنەوە وزە بەخشەكان دەخۆینەوەو دوای بەدوای ئەوە وەرزش دەكەین و تەواوی ئەو وزەیە دەسوتێنین، بێ ئاگا لەوەی ئەو شەكرەی لەناو ئەو خوارنەوانەدا هەیە (گلوكۆز) نیە، بەڵكو بریتییە لە شەكری (فرەكتۆز) كە بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ماسولكەكان تا لە ڕێگەی وەرزشكرنەوە بیسوتێنێ، بەڵكو تەنها دەچێتە جگەرو لەوێوە دەگۆڕدرێ بۆ چەوری و لە سك و كەرش كۆدەبێتەوە.

خوارنەوە وزەبەخشەكان كۆمەڵێك زیانی زۆری تری هەیە، وەكو قەڵەوی، خەو زڕان، كلۆربوونی ددانەكان، دڵەكزێ، هەروەها ڕێگە خۆشكەرە بۆ بەكارهێنانی جگەرەو خوارنەوەی ماددەی كحولی، بۆیە ئامۆژگاریمان بۆ هاوڵاتیانی ئەزیزی خۆمان ئەوەیە بەهیچ جۆرێك ئەو خواردنەوانە بەكارنەهێنن، ئەگەر تا ئێستاش بەكاریانهێناوە هەرچی زووە دەست هەڵبگرن لە خواردنەوەی بۆ ئەوەی دووربن لە مەترسیەكانی و هەمیشە تەندروست بن.

(د. شێروان كۆساری – پزیشكی شارەزای گشتی)

 

هه‌واڵی گرنگ