كەشناسی پێشكەوتوو لە فڕۆكەخانەی بەسرە ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییە دوور مەوداكان بارستایی وشكی سەر ئاسمانی عێراق دەڕوات و لە جێگەیدا بارستاییەكی شێدار جێگەی دەگرێتەوە.
(سادق عەتییە) لە بڵاوكراوەیەكدا باس لەوە دەكات شەپۆڵەكانی بارانبارین لەپاش رۆشتنی ئەم بارستە وشكە دەست پێ دەكات كە سبەی یەكشەممە وردە وردە دەست پێ دەكات و لە (10) رۆژی كۆتایی ئەم مانگەو لەگەڵ دەستپێكی وەرزی زستاندا بەهێزترینیان دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی دەستەكە (عامر جابری) لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی ئەوەی خستەڕوو بەگوێرەی نوێترین ئەپدەیتی نەخشەكانی كەشناسی بارانەكانی تشرینی دووم (11) و كانونی یەكەم (12) بەگشتی لاواز یان مامناوەند دەبن، بەڵام سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2022 دەگۆڕێن بۆ لێزمەو بەخوڕ.