سوودەكانی ئەنتی فرێز چین ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودەكانی ئەنتی فرێز چین ؟

 

 

‎1. ناهێڵێت ئاوی ناو مەكینەو ڕادێتەر بیبەستێت.

2. دژە ژەنگە.

‎3. دژە كلسە.

‎4. بەبەراورد بەئاو بەڕێژەی (50%) كەمتر لە ئاو سەرف دەبێت.

‎5. چڕی پلەی گەرمی لە ئاو زیاترە، كەواتە لە كەش و هەوای گەرم درەنگتر دەكوڵێت.

‎چۆن بزانین ئەنتی فریز تێك چووە ؟

‎سەیری وێنەكە بكە واتە ژمارە (1) تێك نەچووەو ژمارەی (2) تێك چووە.

‎هەندێ كەس ئۆتۆمبێلی سفر دەكڕن نازانن ئەنتی فرێزی تێدایە یاخود نا بۆیە پێویستە پەیڕوەی ئەم ڕێنمتییانە بكە ...

‎سەرنجێك بهێنەو كەمێك لە ئاوی ڕادێتەر وەربگرە بیخەرە ناو بەستەر (فرێزەر) ی سەلاجە ئەگەر بەستی ئەوا ئەنتی فرێز نیە ئەگەر نەشی بەست ئەوا ئەنتی فرێزە.

بەڵام وابیرمەكەوە كە تەنها بۆ زستانە بۆ هەر چوار فەسڵ دەبێت وەك باسمان كرد سوودی زۆرە ئەوەی تائێستا ئەنتی ڤرێسی تێ نەكردووە بە لەمەودوا تێی بكات بۆ ئەوەی تووشی زەرەر نەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ