خواردنی بەیانیان بەرای زۆربەی پزیشكەكان و شارەزایان باشترین ژەمە خواردنە، ئەوەش بە چەد هۆكارێك، بەڵام لەنێوان خواردن و خۆراكەكانیش چەند جۆرێك خواردن هەن باشە بەیانیان بخورێن.
1. سێو : پڕێتی لە ماددەی ڕیشاڵی، دەتوانێت كێشی زیادەی ورگ كەم بكاتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات.
2. مۆز : بڕێكی زۆر باش پۆتاسیۆمی تێدایە، خوێیان كەم تێدایەو لە فشاری خوێن و جەڵتەی دەماغ دەتپارێزێت.
3. سندی : یەكێك لە باشترین میوەكان دادەنرێت بۆكێش دابەزین، هەروەها كۆنترۆڵی شەكری خوێن دەكات.
4. گێلاس : دەتوانێت چاڵاكی مێشك و دەمارەكانی خوێن پەرە پێبدات.
5. شوتی : بەهۆی بڕێكی زۆر بە ڤیتامین (A و C) تەندروستی دەداتە پێست و پەلە كەم دەكاتەوە.
6. ئاڤۆكادۆ : چەورییەكان كەم دەكاتەوەو جەستە لە هەوكردن دوور دەخاتەوە.
7. پرتەقاڵ : ڤیتامین C تێدایەو دەتوانێت رێژەی شەكری ناو خوێن هاوسەنگ بكات و بەباشترین و تەواوی رۆژەكە دەتوانێت باشترین دۆخ بتهێڵێتەوە.