باری كەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ راگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باری كەش و هەوای ئەمرۆ و سبەینێ راگەیەندرا

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش  ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەكاتەكانی شەودا.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ یەكشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 15 پله‌، هەڵەبجە 16 پلە، دهۆک 14 پله‌ و کەرکوک 18 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ دووشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 16 پلە،هەڵەبجە 17 پلە، دهۆک 16 پله‌ و کەرکوکیش 19 پله‌ دەبێت.

كەشناسیی هەرێم راشیگەیاندووە،"ئەمشەو باران لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان دەبارێت ، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر رێژەى بارانەکە زیاتر دەبێت پاشان دهۆک و سلێمانى ، ئەم باران بارینە بەشێوەیەکى لاواز لە سەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە تا کاتەکانى بەرە بەیان پاشان کۆتاى دێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ