بڕیارە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بكرێت و سبەینێش لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان بڵاویكردەوە: ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتیەكەمان دەكەینەوە، ئەوانەی مامۆستای وانە بێژیان هەیە ،به یانی رێكە وتی (٢٠٢١/١٢/٦)سەردانی دیوانی پەروەردە/ بەشی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی بۆ مانگی ١٠.
بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت مامۆستای وانەبێژ خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی دەرماڵە
پشتگیری قوتابخانە لە گە ل كۆپی ناسنامە بێنن.