ژن قوربانی توندوتیژییەکانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژن قوربانی توندوتیژییەکانە

توندوتیژی لەکورترین پێناسەدا:سەرجەم ئەو ڕفتارانەیە کەپیاو لەبەرانبەر ژندا دەیکات بەمەبەستی ئازاردان و ملکەچ پێکردنی...

توندوتیژی دیاریدەیەکە لەهەموو کۆمەڵگایەکدا هەیە هیچ کۆمەڵگایەک نیە لەدونیادا و ناتوانین بڵێین لەداهاتووشدا دەبێت کەتوندوتیژی تێدانەبێت ، بەڵام ڕێژەی توندوتیژی لەکۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر دەگۆڕێت و، هەرکۆمەڵگەیەک بەپێی تێڕوانینی خۆی سەیری توندوتیژی دەکات، بەڵام دەتوانین بڵێین هەرکردارێک ببێتەهۆی ئازاردانی جەستەیی یان دەروونی بەتوندوتیژی ئەژمار دەکرێت.

هەندێک لەبیریارەکانی بواری توندوتیژی ڕایان وایە توندوتیژی بەشێکی دانەباوی سروشتی مرۆڤایەتیە ئەم مەیلە توندە وای لێدەکات لەگەڵ کەسانی تردا بەشەڕ بێت، ئەگەر تەماشای دەوروبەری خۆمان بکەین چەندەها جۆروشێوەی توندوتیژیمان بەرچاودەکەوێت هەر هەمووی بەشێکە لەو بیرکردنەوە کەلتوورییەی ئێمە، توندوتیژی لەکۆمەڵگای کوردیدا ئەوەندەی نەرێنیە ئەوەندە مەسەلەیەک نیە ئەقڵانەتێکی تایبەت بەڕێوەی بەرێت.

توندوتیژی دژی ژنانیش: ئەو ئاکار وکردارەیە کەلەدژی ژن ئاراستە دەکرێت، جا ئەگەر ژن یان دایک یان خوشک یان کچ بێت .

لەکۆمەڵگەی کوردیداو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، توندوتیژی دژی ژنان دەگاتە لوتکەی خۆی و، لەدوای ڕاپەڕین کەبارێکی واروخساوە کەزۆرگرووپ و ڕێکخراو دروستت بوون پشتگیری لەمافەکانی ژنان بکەن دروشمیان خزمەتکردنە بەئافرەت هەرچەندە زۆرجار بەر ڕەخنەو تانەوتوانجی کۆمەڵگەدەکەون کەگوایە لەدژی ئافرەتن نەک خزمەت بەئافرەت بکەن..

لەواقعی کۆمەڵگەی کوردیدا ژن ناتوانێت پەرچەکرداری هەبێت بەرانبەر توندوتیژیەکان بەتایبەتی لە هەوڵدان بۆ جیابوونەوە چونکە لەیاسادا ئەو ڕۆتینەی ژن دووچاری دەبێتەوە لەحاڵەکاتێکدا ئەگەرداوای جیابوونەوەبکات وەک حاڵەتی ئەمنی ودارایی وهاتوچۆ.. لەلایەکی دیکەوە زەحمەتی ژیانکردنی بێوەژن وای لەژن کردووە کاتێک توندوتیژی بەرانبەر دەکرێت هێندە بەناوناخی خۆێدا دەچێتەوە جورئەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگای نامێنێت.

ئەمە جگەلەوەی کۆمەڵگەهەستیارییەکی لەگەڵ ئەوکەسانە هەیە کەهاوسەرەکانیان بەهەرجۆرێک بێت لەدەستداوە.

جێی ئاماژەپێکردنە ژنان لەهەموو جیهاندا لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە تووشی لێدان دەبن، جا جیاوازی زمان ،ئاین ،داب ونەریتی نێوان کۆمەڵگاکان هەرچۆنێک بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ