ئاخۆ دەستگیرکراوەکان چییان بەسەردێت؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاخۆ دەستگیرکراوەکان چییان بەسەردێت؟

لەڕێی سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنەکانەوە کاری ناڕەوا و دەستدرێژی و لێدان و تەقەکرنی زۆر دەبینین، پاش ڕوداوەکانیش لایەنی پەیوەندیداری حکومی و ئاسایش دێنەناو ڕوداوەکە و لێدوان بۆ ڕاگەیاندنەکان دەدەن کەگوایە تاوانبارەکان دەسگیکراون و ڕوبەڕوی لێپێچینەوە و دادگا کراونەتەوە و سزای خۆیان وەردەگرن و لەهیچ کەس قبوڵناکەین سەرپێچی یاسا بکات، ئیتر کەسەکە لەهەر ئاست و بەرپرسیاریەکدابێت! بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە دوای ئەو هەموو تاوان و دستدرێژیانە و بەحسان سزادانی تاوانبارەکان، کەچی تاوانی دەستدرێژی و تەقەکردن و لێدان ڕۆژبەڕۆژ زیاتر و زیاتر دەبێت.
بەبڕوای بەندە ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەت و لایەنە ئەمنیەکان وەک بڵێیت جییدی نەبن لە سزادانی تاوانباران و بۆیە هەمووجارێک تاوانەکان دووبارە و چەندبارە دەبنەوە، ئەگەر وانییە خۆزگە هەر کەناڵەکانی سەربەدەسەڵات دۆسیەی هەندێ لەو تاوانبارانەیان هەڵدەدایە و نیشانی هاوڵاتیان دەدا، یەکەم بۆ ترساندنی کەسانیتر تابیر لەتاوانی ئاوانەکەنەوە، دووەم بۆ نیشاندانی ڕاستگۆیی خۆیان و سەلماندنی سەروەری یاسا بەسەر هەموو کەسێکدا ئیتر کەسەکە لەچ ئاست و بەرپرسیاریەکدا بێت.
تائێستە کێ تاوانبارێکی بەرپرسی دەستدرێژکاری سزادراوی بینیوە لەزینداندا؟ بێگومان کەس! لەوانەیە بڵێن لەڕوی یاساییەوە بڵێن ئەوە دروست نییە، بەڵام خەڵکانیتر دەبینین پاش سزادانیان دەهێنرێنە سەرشاشەی تیڤیەکان و نیشانی خەڵکی دەدرێن.
تکایە هێشتنەوەی ڕاستگۆیی خۆتان تاوانبارە دەستڕۆشتو و بەرپرسەکانیش، یەکەم سزا بدەن، دووەم بەسزادراوی نیشانی خەڵکیان بدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ