خراپترین كاتەكان بۆ خواردنەوەی ئاو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خراپترین كاتەكان بۆ خواردنەوەی ئاو

 

 

ئاو گرنگترین مادەی خۆراكییە بۆ تەندروستی هەموو بوونەوەرێك، مرڤیش بۆ ئەوەی درێژە بە ژیان بدات و تەندروست بێت پێویستی بەم خواردنەوە گرنگەیە، بەڵام خواردنەوەی ئاو لە هەندێك كاتدا تا رادەیەك زیان بە جەستە دەگەیەنێت كە لەدرێژەدا ئاماژەیان پێدەكەین.

لەدوای خواردنی میوە: شووتی، كاڵەك، خەیار، پرتەقاڵ و مۆز لەو میوانەن كە لەدوای خواردنیان واباشە ئاو نەخۆینەوە، میوە بریتییە لە بڕێكی زۆر شەكری فرۆكتۆزو خواردنەوەی ئاو لەدوای خواردنی ئەم میوانە هۆكارە بۆ بەرهەمهاتنی CO2 و ئەم غازەش دەبێتە هۆی ئازارو ئێشی سك.

لەدوای نانی بەیانی: هەوڵ بدەن تا دوو كاتژمێر پاش خواردنی نانی بەیانی ئاو مەخۆنەوە، نانی بەیانییەكەتان بە ئارامی بخۆن و تا دوو كاژمێر هیچی دیكە مەخۆن بەتایبەت ئاو.

لەدوای فڵچەی ددان: پێش خواردنەوەی ئاو فڵچە لە ددانتان مەدەن، دەبێ بەر لە فڵچەلێدان (160) میلی لیتر ئاو بخۆنەوەو بەم جۆرە ئەو ئاوەی دەیخۆنەوە ژەهراوی نابێت (هەویری ددان فلۆرایدی تێدایە)، یەك كاتژمێر دوای لێدانی فڵچەی ددان خۆتان لە خواردنی هەر چەشنە خواردنەوەیەك بپارێزن.

كاتی خەو: بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ئاوەی جەستە لەدەستی داوە یەك كاتژمێر بەر لە خەوتن پەرداخێك ئاو بخۆنەوە، بەڵام خواردنەوەی ئاو چەند خولەك بەر لە خەوتن دەبێتە هۆی دووپاتبوونەوەی میز لە نیوەشەوداو ئەم حاڵەتەش كوالێتی خەوەكەتان تێك دەدات.

 

هه‌واڵی گرنگ