كەمی نووستن پەیوەندی بەم ڤیتامینەوە هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەمی نووستن پەیوەندی بەم ڤیتامینەوە هەیە

 

 

نوێترین توێژینەوە دەریخستووە، نووستنی كەمی مرۆڤ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە كەمی ڤیتامین (D) هەیە.

ڕۆژنامەی (دەیلی ئیكسپرێس) ی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە: یەكێك لە نیشانەكانی كەمی ڤیتامین دی كەمی نووستن یان نووستنی خراپە‌، تۆژینەوەیەك دەریخستووە كەمی ڤیتامین دی پەیوەندی بە كەمی ژمارەی كاتژمێرەكانی خەوتنەوە هەیە.

توێژینەوەكە لە زانكۆی چینگداوی چینی ئەنجامدراوە، تێیدا توێژەران پەیوەندی نێوان ڤیتامین دی و نووستنیان ئەنجامداوەو بۆیان دەركەوتووە كە هەردووكیان پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوانیاندا هەیە.

توێژەرەكان جەختیان كردەوە، كە كەمی ڤیتامین دی كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر كەمخەوییەوە هەیە، هەروەها پەیوەندی بە خەوی خراپیشەوە هەیە.

ئاماژەیان بەوەشداوە كە باشكردنی سیستەمی خواردن تاكە چارەسەرە بۆ زیادكردنی ڤیتامین دی و كەمخەوی، ئامۆژگاریشیان كردووە كە ڕۆنی ماسی زیاتر بەكاربهێنن بەتایبەتیش ڕۆنی ماسی سەلەموون و سەردین و رەنجەو ماكرێل، هەروەها گۆشتی سووریش بەشێوەیەكی زیاتر بخورێ لەگەڵ زەردێنەی هێلكە.

توێژەرانی‌ زانكۆی چینگداوی چینی جەختیشیان كردۆتەوە، كە مرۆڤ لە وەرزی زستاندا سیستەمی بەرگری زیاتر كارا دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆس، بۆیە پێویستە لەم وەرزەدا خواردنی تەندروستی باش و ڕێكوپێك بخورێ بەتایبەتیش ئەو خواردنانەی كە دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی سیستەمی بەرگری مرۆڤ.

جەختیشیان كردۆتەوە كە كەمبوونی ڤیتامین دی لە مرۆڤ دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەو ئازار لە ئێسك، بۆیە دەبێت لە وەرزی زستاندا سەرچاوەكانی ڤیتامینەكە زیاتر بخورێ بەهۆی كەمی تیشكی خۆرەوە.

ئاماژە بەوەش دەكات كە رۆژانە نابێت زیاتر لە (4000) هەزار یەكەی جیهانی كە دەكاتە (100 میكرۆگرام) لە ڤیتامین دی زیاتر بخورێ.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ