پارێزگاریەكی گەورەی نوێ لە دەریادا پێك دەهێنرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارێزگاریەكی گەورەی نوێ لە دەریادا پێك دەهێنرێت

 

 

ئیكوادۆر لە باكوری دورگەكانی گالاپاگۆس پارێزگاریەكی گەورەی نوێی دەریای دامەزراند، ڕێرەوێك لە ئۆقیانوسی ئارامدا پێكدێنێت دەگاتە باخچەی دورگەی كۆكۆسی نیشتمانی لە كۆستاریكا بۆ پارێزگاری لە گیاندارە كۆچبەرەكانی دەریا وەك ماسی قرش.

ئەو ناوچەیەی لەوەتەی مانگی (3) ی ساڵی (1998) داندرابوو لە ئێستادا (138) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەی خراوتە سەر.

لە ئەرخەبیلی ئەو كۆمەڵە دورگەیە كە زانای سروشتی ئینگلیز (چارلز داروین) توێژینەوەی تێدا كرد بۆ (198) هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە فراوان بووە لە ناوچەی پارێزگاری دەریا.

ناوچەی پارێزگاری گالاپاگۆس لە دەریادا كە ڕاوكردنی تێدا قەدەغە كراوە دووەم گەورە پارێزگاریە لە جیهاندا، زیاتر لە (2900) جۆر گیاندار لە ئەرخەبیلەكەدا تۆمار كراوە، ئەمەش نوێترین پێگەی شوێنەواری سروشتیە لە جیهاندا.

كاربەدەستانی پارێزگاری ناوچەكە لە وڵاتانی كۆڵۆمبیاو پەنەما كە نزیكن پلانیان هەیە دواتر ببنە بەشێك لەو دامەزراوە پارێزگاریە نێودەوڵەتیە بۆ زیندەوەرانی دەریا لە ئۆقیانوسدا دادەمەزرێت.

ئیكوادۆر ڕایگەیاند، لە مانگی (11) دا لە گالاپاگۆس بە بۆنەی (26) هەمین لووتكەی كەش و هەوا بەرامبەر بە كەمكردنەوەی قەرزە نێودەوڵەتیەكان لەسەر ئیكوادۆر، پاریزگاری گالاپاگۆس لە دەریادا فراون دەكرێت، ڕووەك و گیانداری بێوێنەو سیستەمی ئیكۆلۆجی شیتەڵ لە خۆ دەگرێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە پێكهێنانی برایەتیەكە پەیامێكی ڕوونە بۆ جیهان، پەیوەندیەكی نوێیە لەگەڵ زەوی و تێگەیشتنی نوێ بۆ ئەوەی دەبێتە هۆی پێشكەوتنی مرۆڤایەتی.

 

هه‌واڵی گرنگ