د.شێركۆ جەودەت هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.شێركۆ جەودەت هۆكاری دابەشنەكردنی مووچەی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرا دەكات

رۆژی چوار شه‌ممه‌ 2022/1/12 دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش، كەچی تا ئێستا دەزگای ئاسایشی سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتوە.

 وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی چوار شه‌ممه‌ 2022/1/12 دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی دەزگای گشتی ئاسایش، كەچی تا ئێستا دەزگای ئاسایشی سلێمانی مووچەیان وەرنەگرتوە، لەمبارەیەوە، د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو بە كوردیوی راگەیاند: هۆكارەكەی كۆنترۆڵ نەكردنی كۆكردنەوەی داهاتی سلێمانیە، چونكە ئیدارەی سلێمانی دەبێت داهاتی خۆی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان و مووچەو سەرجەم سێكتەرەكانی دیكە خەرج بكاتەوە، لە پارێزگاكانی دیكەش بەهەمان شێوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: ئەمە وایكردوە دوو ئیدارەیی لە ڕووی داراییشەوە لە هەولێرو سلێمانی دروست ببێتەوە، كە ئەمەش مووچەخۆرانی كردۆتە قوربانی.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو زیاتر دەڵێت: وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لەم دۆخە، بەڵام هۆكاری سەرەكی یەكێتی و پارتین.

 

هه‌واڵی گرنگ