بەرگری شارستانی هەولێر: ساڵی رابردوو زۆرترین كارەساتی نەخوازراو ڕوویانداوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرگری شارستانی هەولێر: ساڵی رابردوو زۆرترین كارەساتی نەخوازراو ڕوویانداوە

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: ساڵی رابردوو 59 كەس بەهۆی رووداو و كارەساتە سروشتیەكان گیانیان لەدەستداوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رائید سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: ساڵی رابردوو زۆرترین ڕووداو و كارەساتی نەخوازراو ڕوویانداوە، ئاشكراشی كرد، كە ساڵی پار هەزارو 635 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە، ئەمە جیا لە كارەساتە سروشتیەكان، ژمارەی قوربانیەكانیش بەراورد بە قوربانیانی ساڵانی پێشوو زۆرترین بووە، كە 59 هاوڵاتی بە ڕووداوەكانی سوتان و خنكان و كارەساتە سورشتیەكان گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتیشی: هاوكات ساڵی پار 40 ئۆتۆمبێل به‌هۆی به‌نزین یان هه‌ڵه‌ی هونه‌ری له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر سوتاون، كۆی گشتی زیانەكانی سوتانیش كە لە ماڵ و باڵەخانەو ئۆتۆمبێل و كۆگاو شوێنەكانی دیكە كەوتۆتەوە بە 23 ملیارو 254 ملیۆن و 146 هەزار دینار خەمڵێندراوە.


 

هه‌واڵی گرنگ