وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری به‌خشینی سزای دواكه‌وتن له شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا كه واده‌ی یاساییه‌كه‌یان ته‌واوكردووه.
له نووسراوێكدا كه واژۆی سامی جه‌لال، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و وێنەیەكی دەست كوردی‌و كەوتوە تیایدا هاتووه: ئاماژه به به‌یانی ژماره 2ی ساڵی 2022 تایبه‌ت به هه‌مواری یه‌كه‌می رێنمایی رێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی (هاورده‌كردن و گواستنه‌وه و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگەكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ژماره 3ی ساڵی 2021.
ئەوەش خراوەتەڕوو: مه‌به‌ست له به‌خشینی سزای دواكه‌وتن له‌م ماده‌یه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یه كه واده یاساییه‌كه‌یان ته‌واوكردووه، واتا ئۆتۆمبێلی ژماره كاتی كه ماوه‌كه‌ی (60) رۆژ بووه، له 1-11-2021 ده‌به‌خشرێن له سزای دواكه‌وتن تا 15-2-2022 به‌مه‌رجێك گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بهێنن.
ئەوەش هاتووە: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته سزای دواكه‌وتن به‌هۆی ته‌وابوونی واده‌ی تۆماركردن پێش 2-1-2022 ئه‌م به‌خشینه نایانگرێته‌وه.