لەگەڵ كۆڕۆناو ئۆمیكرۆن، هێشتا وڵاتان هەوڵ دەدەن ئابوریان بەهێز بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەگەڵ كۆڕۆناو ئۆمیكرۆن، هێشتا وڵاتان هەوڵ دەدەن ئابوریان بەهێز بكەن

 

 

حكومەتەكان لەسەرتاسەری جیهاندا كاردەكەن لەپێناو ئاسانكاریكردن بۆ ڕێساكانی كەرەنتین و پێداچوونەوەی سنوورداركردن و ڕێوشێنەكان سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناو دووبارە سازكردنەوەی پەیوەندییەكان بە پاڵپشتی فریاگوزاری لە سەردەمی ئەم پەتایەدا، لەبەرئەوەی ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان بارودۆخی ئابورییان بگێڕنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەم هەنگاوانە كە بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی جۆری ئۆمیكرۆن و هاوكات پێویستی هێشتنەوەی كرێكاران لە سەر كارەكانیان و بوژاندنەوەی جیهانی بە شێوازێكی راستەقینە، تیكڕا برێك گەشبینی دروستكرد، ئەمەش بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و پشكە ئابورییەكان.

شارەزایانی تەندروستی دەڵێن، بڵاوبوونەوەی بەپەلەی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسەكە ڕەنگە هێشتا نەبوبێت بە ئاماژەیەك بۆ خاڵێكی وەرچەرخانی پەتاكە.

هەرچەندە، دەشڵێن زۆربەیان پشت دەبەستن بە چۆنێتی بەردەوامبوونی پێدانی ڤاكسینەكان و بەرێوەبردن و دروستكردنی هاوسەنگییەك لە نیوان گرتنەبەری ڕێوشێنە تەندروستییەكان كە تا ئەم سەروەختە دەخوازرێت بەو شێوەی بێت، هاوكات رازیكردنی هاوڵاتیانی خۆیان كە ئەو هۆشداریانە بە هەند وەربگرن.

سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا (مارك رۆتی) هەفتەی ڕابردوو بەر لە دووبارە كردنەوەی كۆگاكان و سەرتاشخانەكان و هۆڵەكانی وەرزش و ئاسانكارییكردن بۆ بەشێك لە گرتنەبەری ڕێوشێنەكان و سەرباری بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە پەتاكە وتی: ئێمە هەنگاوێكی گەورە دەنێین، ئەمەش مانای ئەوەیە ئێمە بە ڕادەیەكی زۆر خۆمان دەخەینە بەر مەترسی.

پێشتر گرتنەبەری ڕێوشێنەكان بەو ڕادەیە شتێكی دەگمەن بوو، چونكە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەو قۆناغەیان تێپەڕاندو سەنگیان خستبووە سەر چۆنێتی خاوكردنەوەی سنوورداركردنەكان بە سەلامەتی.

نزیكەی شەش وڵات ماوەی هێشتنەوەی كەرەنتینیان كەمكردۆتەوە لە (10) رۆژەوە بۆ (5) رۆژ، بە بەڵگەی ئەوەی كە سوڕی ژیانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن خێراترەو وەك هۆكارێك بۆ خاوكردنەوەی یاساو ڕێساكان كە پێشتر بووبووە هۆی ئەوەی كە كرێكاران بە رادەیەك زۆر نەچن بۆ شوێنی كارەكانیان ئەمەش زیانی بە كۆمپانیاكان گەیاند.

میدیا ناوخۆییەكان دەڵێن، لەوانەیە بەریتانیا لە كۆتایی ئەم مانگەدا زیاتر سنوورداركردنەكان خاوبكاتەوە.

توانای ئۆمیكرۆن كە بە خێرایی لەناو خەڵكدا بڵاودەبێتەوە، بەڵام نەبۆتە هۆی ئەوەی حاڵەتەكانی ناو نەخۆشخانەكان زیاد بكات و حاڵەتەكانی مردن بەو هۆیەوە زیاد بكات.

ئەمەش وای لە سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا كرد كە تەنانەت پێشنیاری ئەوە بكات كە دەكرێت ئەم پەتایە وەك ئەنفلۆنزای ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و چارەسەربكرێت.

ژیانكردن لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا ...

لە كاتێكدا كەمیان ئەم وشە دیاریكراوە بەكاردێنن، سیاسەتمەدارەكان كە كاری هەرە لە پێشینەی ئێستایان ئەوەیە كە ئابووری ببوژێننەوەو جیایبكەنەوە لە توانستی دارایی هەرزان كە بۆتە هۆی بەخشینی وزە بە هەڵئاوسانی ئابوری، دەستیانكردووە بە وێناكردنی ئەوەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك ئەو شتەیە كە دەبێت كە كۆمپانیاكان و خێزانەكان لەگەڵیدا هەڵبكەن.

سەرۆكی بانكی یەدەكی فیدراڵی جێرمی پاوڵ هەفتەی ڕابردوو وتی: ئەوەی ئێمە دەیبینین ئابوریەكە كە بە باشی بەرێوەدەچێت سەرباری ئەم شەپۆڵەی كۆڤید.

هەروەها وتیشی: ئەگەر شارەزایان ڕاست بن لەو بارەیەوە ئەوا ئۆمیكرۆن بە خێراییەكی لە رادەبەدەر تەشەنە دەسەنێت و لە ماوەی مانگێكدا دەگاتە لوتكەو دواتر كەمدەبێتەوە. پێموایە لەوانەیە كەمتر هەلی دامەزراندنی كار لە ئارادا بێت و لەوانەیە بۆ ماوەیەك بڕێك گەشە ڕاوەستێت، بەڵام وا پێدەچێت ماوەیەكی كورت بخایەنێت و زۆر نەژی.

یەكێك لە سیاسەتمەدارەكانی بانكی ناوەندی ئەوروپی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئۆمیكرۆن ئەوەی ئاشكرا كرد كە زۆر بە خێرایی تەشەنە دەكات، بەڵام زۆر مەترسیدارو مەرگهێن نییە، هەروەها دەشڵێت: دەبێت سیناریۆی بنەڕەتی بانكەكە بریتی بێت لە چارەسەرێكی بەردەوام بۆ قەیرانی تەندروستی بۆ ساڵی 2022.

 

هه‌واڵی گرنگ