پەرلەمانتارێك: هۆكاری قەیرانی غاز شەراكەتی هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: هۆكاری قەیرانی غاز شەراكەتی هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە: غاز هیچ قەیرانێكی نییە، ئەوەی هەیە شەراكەتی هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە لەگەڵ ئەو كۆمپانیای كە تەندەری غازەكەی لایە، تەنێك غازی بە 444 هەزار وەرگرتووە دەیدات بە 1 ملیۆن دینار! واتە بتڵێك غاز پێش ئەوەی بیكەیتە بتڵەكەو كرێی گواستنەوەو قازانجی كارگەو بریكارەكانی بخرێتە سەر 12 هەزار دینار كەوتووە، بەم پێیە ئەبێ بتڵێك غاز بدرێ بە 14 هەزار دینار.

ئەوەشی خستەڕوو: غازی شل كە یەكێك لە سێ بەرهەمەكەی كۆمپانای داناغازە لە كۆرۆمۆر، هیچ شتێك نییە بەناوی قەیرانی غاز، ئەوەی هەیە بۆ ڕای گشتی و سەرۆكی حكومەت و پەرلەمانی دەخەمەڕووبەم شێوەیەی خوارەوە:

ساڵانە كۆمپانیای دانا غاز بەتەندەر غازی شلی ماڵان دەفرۆشێ، ڕۆژانە دانا غاز 1100 تەن غازی شل بەرهەم دەهێنێت، بەمەرجی پشكی غازی پارێزگاكان بدرێت بە كارگەكانی غاز بۆ بتڵی ماڵان بەنرخی دەعمكراو واتە قازانجی نەخرێتە سەر تاكو بتڵی غاز گران نەبێ!
لەئێستەدا ئەم غازە لای كۆمپانیایەكە لەشاری سلێمانی، تەنی غازی بە 280 دۆلار بۆ دەرچووە گوایە بۆی كراوە بە 300 دۆلار، واتە تەنێك غاز كە لەزستاندا 1900 لیتر دەكات، بەبڕی 444 هەزار دینار وەریگرتووە لە دانا غاز، بۆ هەر لیترێك 233 دیناری لەسەرە، كرێی گواستنەوە بۆ هەر تەنێك 8 هەزار دینارو بۆ مەسروفاتی دیكەی كۆمپانیاكە تەنی 8 هەزار دیناری بخرێتە سەر، قازانجی كۆمپانیاكەش بۆ هەر تەنێكیش 75 هەزار دینار دابنرێت، ئەوا پێویستە نرخی تەنێك غاز بكاتە 535 هەزار دینار، لیتری پێویستە بدرێ بە 280 دینار بە بازرگانی.
بەم جۆرە كۆمپانیاكە ڕۆژانە 50 هەزار دۆلار قازانج دەكات، مانگی 1 ملیۆن و 650 هەزار و ساڵانە نزیك بە 20 ملیۆن دۆلار لەغاز قازانج دەكات، بەڵام بەمە ڕازی نین و قازانجیان بەرز كردۆتەوە ساڵانە بۆ 70 ملیۆن دۆلار بۆیە ئەم قەیرانەیان خولقاندووە.
وردەكاری كارەساتەكە لێرەیە :
لەئێستەدا تەنێك غاز بە 535 هەزار دینار دەدرێ بەكارگەكانی غاز بۆ بتڵی ماڵان!
لەبازاڕدا ئەمڕۆ تەنێك غاز بە 1 ملیۆن دینار فرۆشراوە بەواستەش پەیدا دەبێت! واتە 550 هەزار دینار لەهەر تەنێكی غاز قازانج دەكەن!
بۆیە كارگەیەكی غاز مەجبور نی یە بتڵێك غاز پڕ بكات و بیفرۆشێ بە وەكیلەكان بە 8 هەزار دینار، غازەكە لەناو تەنكەر بەبێ هیچ شتێك تەنی 465 هەزار دینار قازانجی بۆ دەكات! بۆیە ئەگەر هەیە بەشێك لەو كارگانە غازەكە بەسەیارەكەوە لەبازاڕ بفرۆشنەوەو نەیكەنە بتڵ.
ئەگەر دەوترێ خواست زۆرە لەسەری ؟ لە هاوین دا ئەم غازە لیتری بوو بە نزیكی 600 دینار! ڕاستە خواست زۆرە بەڵام ڕۆژانەش هەزارو سەد تەن غاز كەم نییە!
بەشێكی دیكە خەزن كردنی ئەو غازەیە لە گۆڕەپانێكی نێوان چەمچەماڵ و تەكێ، بەشێكی وەك پاوان كردن بەكاردەهێنن بۆ ساتی گران بوونی، جگە لەوە ئەو غازە دەبرێتە دەرەوە .
نرخی تەنێك غاز بۆتە 1 ملیۆن دینار تاكو قازانجی ڕۆژانەی كۆمپانیاكە بكاتە 200 هەزار دۆلار، لەمانگێك دا 6 ملیۆن دۆلار و لەساڵەكەدا نزیك بە 70 ملیۆن دۆلار قازانج بكەن.
هۆكاری ئەمەش كە كۆمپانیایەك ئاوا قازانج لە غازی كوردستان دەكات و حكومەت بینەرێتی بەبێ ئەوەی ڕێگری لێ بكات ئەوەیە كە لەسلێمانی و هەولێر شەریكی هەردوو حزبی دەسەڵاتدارە!
ئەگەر هەردوو حزبی دەسەڵات لەهەولێر و سلێمانی شەریكی ئەم كۆمپانیا نین و پشكیان لەم قازانجە نا مەشروعەدا نییە كە خەڵك باجەكەی دەدات، فەرموو ئەم فەزاحەتە ڕابگرن، چۆن ویژدانتان ئازارتان نادات خەڵك لەسەرماو پلەی -14 و 24ی ئەم هەرێمە چەندین كاتژمێر هەڵ بلەرزێ تاكو بتڵێ غازی بەگران دەس بكەوێ و نەشبێت؟
ئایا ئێوە ڕازی ئەبن كۆمپانیایەك ساڵی 70 ملیۆن دۆلار لەغاز قازانج بكات و شەریكی نەبن؟ مەحاڵە، ئەگەر حاشای لێ دەكەن فەرموون با ئەم پرۆسە شەفاف بكرێ ئەگەر وا نییە ئەوە دانا غازو تەندەرەكەی و نرخی ئەو غازەی كە دەیدات بە كۆمپانیاكە، ئەگەر كۆمپانیایەكیش بەتەنها توانیبێتی ئەم غازە پاوان بكات و یاری بە ژیانی خەڵك بكات لەزستان و بەهارو هاوین و پایرزدا، كوا لێپرسینەوەتان ؟ لەهەموو حاڵەتێك دا حكومەت و هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بەرپرسیاری سەرەكی ئەم كارەساتەن.
ئێوە ئەگەر ویژدانتان هەیە چۆن ئەو قازانجە نامەشروعە لەگیرفانی خەڵك بەو جۆرە دەس دەخەن كە لە 24 كاتژمێردا 4 كاتژمێر و 5 كاتژمێر كارەبایان پێ دەدەن و چەند ساڵە هێشتا یەك بەرمیل نەوتتان بە ڕوبعێكی خەڵكی كوردستان داوە؟

 

هه‌واڵی گرنگ