ئەمڕۆ لەم شارەی هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ لەم شارەی هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

بەهۆی كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی و نەبوونی سوتەمەنی بەگوێرەی پێویست ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتوانی قەزای پێنجوێن خۆپیشاندان دەكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە دانیشتونی قەزای پێنجوزێن بۆ مەبەستی داوای زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی و سوتەمەنی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكە ڕێنمایی بەشداربوان دەكەن كە خۆیان گەرم دابپۆشن ئەمەش لەبەر ئەوەی پلەكانی گەرمی بۆ زیاتر لە 15 پلەی ژێر سفر دابەزیوە، تا بەهۆی سەرماوە توشی حاڵەتی نەخوازراو نەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ خۆپیشاندانەكەیان لە بەردەم بازگەی گومرگییەكەی دەروازەی شار دەست پێبكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ