ئاماری توشبوون بە كۆڕۆنا لە هەرێم ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاماری توشبوون بە كۆڕۆنا لە هەرێم ڕاگەیەندرا

به‌پێی دواین ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هەزارو ٥٨١ تووشبووی نوێ تۆمار كراوه‌، هاوكات ٤٨٥ كه‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاكه‌یان تیپه‌ڕاندوه‌.

له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو شەش هه‌زارو ٧٦١ پشکنینی نوێ ئه‌نجامدراوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش هەزارو ٥٨١ تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژه‌ی چاکبوونه‌وه‌ له‌ په‌تاكه ٤٨٥ كه‌س بووه‌، هه‌ر به‌هۆی كۆڕۆناشه‌وه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٣ كه‌س بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاماری گشتی:

پشکنین ٣٧٨٥٦٤٣ (١٤٢٦٨٨٨ هەولێر، ٩١٣٢٨٧ سلێمانی، ١٤١٨٥٧٤ دهۆك، ٢٦٨٩٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٩٩١٣١ (١٢١٧٩٨ هەولێر، ١٣٦٢١٠ سلێمانی، ١٣٣٦٩٤ دهۆك، ٧٤٢٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٧٥٩٣٨ ( ١١١٩٥٠ هەولێر، ١٢٨٨٤٢ سلێمانی، ١٢٨٠٢٣ دهۆك، ٧١٢٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٦٠٠٣ (٧٧٧٩ هەولێر، ٤٢٨٤ سلێمانی، ٣٨٨٢ دهۆك، ٥٨ هەڵەبجە)
مردن ٧١٩٠ (٢٠٦٩ هەولێر، ٣٠٨٤ سلێمانی، ١٧٨٩ دهۆك، ٢٤٨ هەڵەبجە)

 

هه‌واڵی گرنگ