بزانه‌ ئه‌مڕۆ كێ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانه‌ ئه‌مڕۆ كێ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت

پاش پێنج ڕۆژ لە كۆتاییهێنان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو، بڕیارە ئه‌مڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2022 دەستپێبكات.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەری (كوردیو) كەوتووە،" بڕیارە ئه‌مڕۆ 25-1-2022 دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2022ـی فەرمانبەرارنی هەرێم دەستپێبكات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش مووچەی وەزارەتی تەندروستی بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت".

لە ئێستادا،400 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و چاوەڕوانی گەیشتنی 510 ملیار دیناری دیكەی داهاتی نەوتیش دەكرێت كە بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە بدرێتە وەزارەتی دارایی.

هاوكات، تاوەكو ئێستا بڕی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ ئەم مانگە نەگەیشتووەتە هەرێم، پێشبینی دەكرێت وەك مانگی پێشوو پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە بە سستی بەرێوەبچێت.

جێگەی باسە، بە بیانووی نەگەیشتنی 200 ملیار دیناری مانگانە لەلایەن حكومەتی ناوەند و پشووی سەری ساڵی نوێوە، حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووی زۆر بە سستی دابەشكرد بەجۆرێك ماوەی 25 ڕۆژی خایاند، ئەوەش سەرەڕای بوونی داهات بۆ دابەشكردنی مووچە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

 

هه‌واڵی گرنگ