د.جه‌مال كۆچه‌ر:گەر بە پەرتەوازەیی بچینه‌ به‌غدا، هیچ حسابێکمان بۆ ناکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.جه‌مال كۆچه‌ر:گەر بە پەرتەوازەیی بچینه‌ به‌غدا، هیچ حسابێکمان بۆ ناکرێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، "دوای بڕیارەکەی دادگی فیدراڵی، پەرلەمان دەتوانێت دەست بە ئیش و کارەکانی بکات، دەبێت تا ڕۆژی 8ی مانگی 2 بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار."

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا د.جەمال کۆچەر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ ئەنجومەنی نوینەران عێراق ڕایگەیاند، ''دەبێت تا ڕۆژی 8ی مانگی 2 بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار. دەشڵێت، ژمارەی کورسیەکانی کورد ناگاتە 63 کورسی، ئەگەر پارچە پارچە بین، هێزمان دابەش دەبێت و حسابمان بۆ ناکرێت لە عێراقدا."

وتیشی:بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەکاتێکدایە، تا ئێستا یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر ئەوەشی وتووە، "ئەگەر لەبەغدا یەکدەنگ بین، بەهێزتر دەبین، ئەگەر بە پەرتەوازەیی بچین، هیچ حسابێکمان بۆ ناکرێت لەلایەن شیعە و سونەوە."

د.جه‌مال كۆچه‌ر، ڕۆیشتنی وەفدی حزبی بۆ بەغدا بەکارێکی نەگونجاو وەسفدەکات و دەڵێت، "ئێمە دەبێت دانوستانی حزبی نەکەین، بەڵکو دانوستانی نیشتیمانی بکەین، ئەگەر دانوستانی نیشتیمانیمان کرد، ئەوکات ناچینە نێو حکومەتەوە بەبێ جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵکی کوردستان."

باسی له‌وه‌شكرد، "ئەگەر یەکێتی و پارتی بە دوو بەربژێری جیاوە بێنە نێو پەرلەمان، ڕەنگە سیناریۆی ڕابردوو دووبارە بێتەوە، کاتێک بەرهەم ساڵەح بووە سەرۆک کۆمار، لاکەی تر ئەنجامەکەیان قەبوڵ نەبوو، سەرۆک کۆمار شەش مانگ نەهاتەوە هەرێم."

دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ یاسایی بوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، لەمەودوا لەلایەن دەزگا یاساییەکانی عێراقەوە لێکۆڵینەوە لەو کاندیدانە دەکرێت کە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە، تا هەر کاندیدێک گرفتی یاسایی هەبوو، دووربخرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ