ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاندوه: كه‌دۆخى كه‌ركوك تایبه‌ته ورێگه‌ش نادرێت دووباره ده‌سه‌ڵاته‌كانى بۆ كورد بگه‌رێته‌وه.
موحه‌مه‌د به‌یاتى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح وسه‌ركرده‌ى توركمانى رایگه‌یاندوه: كه‌پارێزگاى كه‌ركوك دۆخێكى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه ونابێت رێگه‌ش بدرێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى بۆ لایه‌نى كوردى، وئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى كورسییه‌كانى كورد له‌پارێزگاى كه‌ركوك به‌هۆى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارییه‌وه بووه له‌ماوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2021 دا.
به‌یاتى راشیگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى سه‌ربازى ساڵى 2017 وسه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌سه‌ر كه‌ركوك، وجێبه‌جێكردنى سه‌قامگیرى تێیدا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى مانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌كاته‌وه وهه‌روه‌ها ناكرێت راده‌ستى كورد بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: كه‌ركوك ناكه‌وێته نێو كێبڕكێیه سیاسییه‌كاندا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، وپێكهاته‌كانیشى له‌وه تێگه‌یشتوون كه‌بابه‌تى ده‌سه‌ڵات له‌كه‌ركوك له‌ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه دوورخراوه‌ته‌وه.
ئاشكرایكرد: دۆخى كه‌ركوك جیاوازه له‌دۆخى ته‌واوى پارێزگاكانى دیكه، هه‌رچه‌نده كورد كورسییه‌كانى زیادكردوه، وساخته‌كارییه‌كى زۆریش تێیدا تۆماركراوه.