كەمپینێك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەمپینێك بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیەندرا

كوردیو

كۆمەڵیك لە فەرمانبەران كەمپینێك بۆ گێڕانەوەی مافی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنن و داوا دەكەن ،"چیتر بە بیانووی قەیران ئەم مافە پێشێل و زەوت نەكرێت".

لەژێر ناوی " گێڕانەوەی مافی پلەبەرزکردنەوە (الترفیع)ی فەرمانبەران" كۆمەڵێك لە فەرمانبەرانی كەلار كەمپینێكیان راگەیاندووە و تێیدا هاتووە،"دوای ٧ ساڵ لە ڕاگرتنی مافی یاسایی پلەبەرزکردنەوەمان، وەک فەرمانبەرانی کوردستان، داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان دەکەین چیتر بە بیانووی قەیران ئەم مافەمان پێشێل و زەوت مەکەن".

ئاماژە بەوەشدراوە،"پێویستە بە زووترین کات ئەو مافە بۆ فەرمانبەران بگێڕنەوە. لەکاتێکدا ئەم داواکارییە دەکەین کە دڵنیاین داهاتی حکومەت تەواو زیادی کردووە و زۆر بەئاسانی دەتوانرێت بەشی پلەبەرزکردنەوەکانمان بکات".

ئەوەشخراوەتەروو،"ئەم کابینەیە وەک دەوترێت و لێی چاوەڕێ دەکرێت کابینەی گێڕانەوەی مافەکانمان و چاکسازییە، بەڵام بە زەوتکردنی پلەبەرزکردنەوەکانمان ئەم بانگەشەیە دەچێتە ژێرپرسیار و پەرلەمانتارانیش کەمتەرخەم دەردەچن لەبەرامبەر دەنگدەرانیان".

هەروەها هاتووە،"جێگری سەرۆکی حکومەت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی چەندین جار ئاماژەی دا بە کارا کردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، کەچی ئەوە زیاتر لە شەش مانگە هیچ ئاسۆیەک بەدی ناکرێت و کەس باسیشی ناکات،تەنانەت لەمڕۆژانەدا وەزارەتی دارایی لە ڕوونکردنەوەیەکیدا بەڕوونی دەڵێت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ناگەڕێتەوە تا کۆتایی قەیرانی دارایی، کەچی پەرلەمانتارانی سەربە پارتەکەی وەزیری دارایی چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە داهاتی حکومەت تەواو زیادی کردووە و هیچ قەیرانێک نەماوە، خۆشمان ئەم ڕاستییە باش دەزانین".

ئەو فەرمانبەرانە داوا دەكەن،" بە زووترین کات پلە بەرز کردنەوە بکرێتەوە ، و لە رۆژی شایستە بوونی فەرمانبەران و مامۆستایانەوە ئەژمار بکرێت".

دەشڵێن،"ئەگەر مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران نەگەڕێتەوە، مانای وایە ستەمی پاشەکەوتی مووچە بەردەوامە".

 

هه‌واڵی گرنگ