بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خسته‌ بازاڕەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خسته‌ بازاڕەوە

بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 203 ملیۆن و 325 هەزار و 745 دۆلاری ئەمریكایی خسته‌ بازاڕەوە، كە بە بڕێكی كه‌متر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 27 ی كانونی دووه‌می 2022 بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 203 ملیۆن و 325 هەزار و 745 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 222 ملیۆن و 33 هەزار و 412 دۆلاربوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: “لە كۆی گشتی پارەكە 21 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 182 ملیۆن و 25 هەزار و 745 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

لە بەیاننامەكەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، ”لە پرۆسەكەدا 28 باتك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 6 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 90 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.

 ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 27 ی كانونی دووه‌می 2022 ،به‌های دۆلار له‌بازاڕه‌ نێوخۆییه‌كان سەقامگیری بەخۆوە بینی به‌جۆرێك نرخى فڕۆشتنى دۆلار 148.000 دینار بۆ 100 دۆلار بوو،كه‌چى نرخى كڕینى دۆلار 147.750 دینار بۆ 100 دۆلارمامه‌له‌ی پێوه‌ ده‌كرا

 

هه‌واڵی گرنگ