ئۆتۆمبێلی بەرازیلی، ئۆتۆمبێلێكی ئەڵمانییە لە ساڵی (1973) یەكەم جۆری خرایە بازاڕ، بە زمانی ئەڵمانی پێی دەڵێن (ڤۆڵكس ڤاگن پاسات) ئۆتۆمبێلێكی قەبارە مام ناوەندەو لە عێراق بە ئۆتۆمبێلی بەرازیلی ناودەبرێت.
سەرەتا عێراق ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ساڵی (1978) بە ڕێژەیەكی كەم هاوردە كرد، بەڵام لە ساڵی (1983) بەڕێژەیەكی زۆرتر هاوردەی كرد، تاكو ساڵی (1988) بەردەوام بوو، ئەوەش بەهۆی سەركەوتوویی ئۆتۆمبێلەكە بوو لە ژینگەی عێراق.
ئێستاش ئەو ئۆتۆمبێلە لە شارو شارۆچكەكانی عێراق بەرچاو دەكەوێت و وەك كلتورێك سەیری ئەو ئۆتۆمبێلە دەكرێت.