پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزەكانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوژرانی ئیمان سامی ناسراو به "ماریا سامی" ده‌ستگیركروە كه ناوی ئه‌نجام سامیه و برای قوربانیەکەیە.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردی‌و بكه (كلیك بكه)
ئێۆاره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 9 ی ئاداری 2022 پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پاش ئەوەی زانیاری‌یان پێگەیشتووە کە ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی ماریا سامی کە برایەتی لە کەرکوک خۆی حەشارداوە، هێزەکانیان توانیویانە دەستگیری بکەن.
كوردی‌و زانیویه‌تی " مامێکی ماریاش بە تۆمەتی پەیوەندی بە تاوانەکەوە دەستگیرکراوە له‌ئێستاشدا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و پاش رێكاره یاساییه‌كان، راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری یاساییه‌كان".
شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر ته‌رمی ماریا دۆزرایه‌وه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان دەرکەوت،براكه‌ی كه ته‌مه‌نی 18 ساڵانه كوشتویه‌تی.