ڕوسیا داوای لە هێزە ئۆکراینییەکان دهكات دەستبەجێ دەستبەرداری چەکەکانیان ببن دوای ئەوەی کێیڤ داواکەی رووسیای رەتکردەوە لەو بارەیەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19 ی نیسانی 2022، وەزارەتی بەرگریی رووسیا داوای لە کیێڤ کرد “تێروانێنی لۆژیکییانەی هەبێت لە ئاڕاستەکردنی هێزەکانیدا وفەرمانیان پێبکات بەرگریکردنیان بوەستێنن لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا”.
ئهوهشی خستهڕوو“لەبەر ئەوەی باش دەزانین دەسەڵاتدارانی کیێڤ فەرمان ناکەن بە هێزەکانیان تاوەکو دەستبەرداری چەکەکانیان ببن، ئەوا راستەوخۆ داوا لە جەنگاوەرە ئۆکراینییەکان دەکەین خاوەن بڕیار بن و دەستبەرداری چەکەکانیان بن”.
بە ئامانجی جێبەجێکردنی داواکەی لەلایەن هێزە ئۆکراینەکان، وەزارەتی بەرگریی رووسیا کاتەکانی راوەستانی هێرشەکانی راگەیاند تاوەکو تێیاندا هێزەکان خۆیان ئاشکرا بکەن بە بێ چەکەکانیان.