سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی ڕایدهگهیهنێت، ئۆکرانیا مانگانە داوای پێنج ملیار دۆلار دەکات تاوەکو لە کارە ئابوورییەکانی بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوام بێت.
کریستالینا جۆرجێڤا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە چڕی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کار دەکەن، بۆ ئەوەی بە گوێرەی خەمڵاندنەکانیان ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی بدەن تاوەکو لە سێ مانگی ئایندەدا بتوانن پارێزگاری لە دۆخی ئابووری بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پلانیدایە لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوه لەگەڵ چەند هاوبەشێکی لەبارەی هاوکاری کردنی ئۆکرانیا گفتوگۆ بکات، لە هەمان کاتدا، بایدن سەرەڕای چەندین داواکاری سەرۆکی ئۆرانیا بەڵام نیازی نییە سەردانی ئۆکرانیا بکات.