بەخشینەکانتان با جێگەی خۆی بگرێت !
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەخشینەکانتان با جێگەی خۆی بگرێت !

هەر کەسێک خۆی وەها ناساند کە خێرخوازە و خێر و سەدەقات دەبەخشێتە هەژاران، یەکسەر زەکات و سەدەقاتەکانتی پێ مەدە، تاوەکو: دڵنیا نەبیت لەوەی کەسێکی پاک و دیندار و ئەمینە، یان دەزگایەکی جێ متمانەیە و سەر ڕاستە و شەفافانە کاردەکات، لەڕووی کارگێڕییەوە ورد و شارەزان...
ئاگاداربن لەم بوارەشدا خەڵکی فێڵباز و نەشیاو هەیە... ئەم بووارە جگە لەفێڵ و حەرامخۆری هەندێ؛ کەخوا بەچاودێر نازانێت؛ جێگەی تەئویل و شەرعاندنیشی تێدایە، هەر بۆیە كەسانێک ببیننەوە کە متمانەتان پێیەتی...
ئەگەر خۆتیش دەیبەخشیت دڵنیابەوە لەوەی کەسەکە شیاوە و بەخشینەکەت جێگەی خۆی دەگرێت، چونکە خەڵکێکی زۆر هەن سواڵکردن بووەتە پیشە و کەسابەتیان، باشترە لەو کەسانەوە دەست پێبکەیت کە لەڕوویان نایەت داوا بکەن و موحتاجن، یان خزم و کەسوکارتن و دڵنیای کە شایستەن، یان کەسانێک کە وەکو خۆت دەیانناسێت...
تەنها بیر لە زەکاتەکەت مەکەوە و لەسەرووی ئەوەشەوە ببەخشە، بەتایبەت بۆ ئەو دامودەزگایانەی دڵنیایت ڕۆڵیان هەیە لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەیەک چاکەخواز و خواناس، لەمەشدا مەیبەخشە تاک، تەسلیمی لیژنەی بکە و دەکرێت سپۆنسەر و سەدەقەکەت بۆ شتێک یان کەسێک یان بەرنامەیەکی دیاریکراو بێت تاوەکو دڵنیابیت بەچی و کێت بەخشیوە...
لەم کارە خێرخوازییانەدا بوونی لیژنە و وەسڵ و دواتر چۆنێتی بەخشین و سەرفکردنی پێویستە و هەڕەمەکی کارکردن و شەخساندنی لەلایەکەوە دواکەوتنە لەڕووی کارگێڕییەوە و لەلایەکی ترەوە بێمتمانەیی درووست دەکات...
کەواتە: ناسینی کەس و دەزگای وەرگر، چۆنێتی بەخشینی، کارێکە دەبێت وریای بین، بۆ ئەوەی بەخشینەکانمان جێگەی خۆی بگرێت و بگاتە دەستی ئەمین و بدرێتە کەسی هەژار و شایستە.، تاوەکو جێگەی قبووڵی زیاتربێت..
وما تقدموا لأنفسكم من خير تجدوه عندالله هو خيرا وأعظم أجرا...

 

هه‌واڵی گرنگ