ئەو پەیکەرەی هێمای هاورێیەتی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بوو لە کیێڤ-ی پایتەخت، تێکشکێندرا.
بۆ دهستكهوتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه (كلیك بكه)
لەمبارەیەوە پارێزگاری کیێڤ دەڵێت : "رووسیا ئاشتی لە ئەوروپادا نەهێشت و هیچ هاورێیەتییەک بوونی نەماوە".
هەروەها ئاماژەبەوەش کراوە کە پەیکەری گەورەی ئاشتی و هاورێیەتی نیوان ئۆکرانیا و رووسیا، بە فەرمانی ڤیتالی کلیتیچکۆ، پارێزگاری کیێڤ هێندرایە خوارەوە و تێکشکێندرا.
هاوکات ڤیتالی کلیتیچکۆ دەڵێت : "رووسیا ژیانی ملیۆنان ئۆکرانی و ئاشتی لە ئەوروپادا تێکدا. چی تر ئاشتی و هاورێیەتی بوونی نەماوە".
شایەنی باسە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە ساتی رووخاندنی پەیکەرەکە کۆببونەوە. لە ساتی کەوتنیشیدا هوتافی خۆشیان دەکێشا.