بۆ جەژنێكی تەندروست رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ جەژنێكی تەندروست رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن

 

 

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەیی موسلمانانی جیهان و كوردستا بەگشتی و پزیشكان بەتایبەت دەكەین.

ئەم ڕێنماییانەی رۆژانی جەژن

سەردانی دكتۆر و نەخۆشخانەكان مەكەن لە ڕۆژانی جەژندا !

بۆ رۆژانی جەژن كارێكی وا بكەن بە شێوازێكی تەندروست و ئاسان جەژن بكەن كەوا پەنا بە خودا كەس پێویستی بە دكتۆرو نەخۆشخانەكان نەبێت.

ئەو ڕێنمایانەی خوارەوە یارمەتیدەرن بۆ جەژنێكی تەندروست و دوور لە دكتۆرو نەخۆشخانەكان:

1. شەوی جەژن هەوڵدە تێر خەو بیت و زوو بخەوە تا بەیانی زوو نوێژی جەژن بكەیت و چاڵاك بی بۆ ئەو ڕۆژە پڕ سەردان و میوانداریە.

2. پێویستە بەیانی خواردنێكی سووك و سادە بخوێت و ئەگەر گۆشت و چەوری و شلە و برنج بوو ئەوە تەنها بڕێكی كەم بخۆو هەندێك جوولەش بكە پاش خواردنەكە.

3. هەوڵدە زۆر دوور بیت لە خواردنی شیرینی بە تایبەتی شیرینی دەستكرد وەك چوكلێت و نوقل، باشتروایە میوەی تازە یان میوەی ووشكراوە بەكاربێت لە شوێنی شیرینی دەستكرد.

4. جەژن یەكسان نیە بە خواردنی بڕێكی زۆر لە گۆشت و چەوری و بە تایبەتی سووركراوەكان، بۆیە بڕێكی كەم چەوری كوڵاو یان برژاو زۆر تەندروستترە لە چەوری زۆر وە بە تایبەتی سووركراوە.

5. هەرگیز دوو سێ جۆر چێشت پێكەوە مەخۆ! وەك كفتەو بریانی و دۆڵمەو شفتەو هەتا دوایی، یەك جۆر خۆراك تەندروستترە.

6. پەلە مەكە لە كاتی خواردن ! پێویستە خۆراكەكە باش هەرس كەیت.

7. ئاو خواردنەوە زۆر پێویستەو زۆر تەندروستترە لە شەربەتی دەستكرد كەوا تەنها ڕەنگ و بۆن و تۆزی تامە لەگەڵ شەكرێكی زۆر لە ناو ئاودا، شەربەتی لە ماڵەوە دروستكراو ئاساییەو هەروەها خواردنەوەی چاو قاوە ئاساییە ئەگەر شیرین نەبێت و لە چوار پێنج كوپی بچووك لە ڕۆژێكدا زیاتر نەبێت.

8. زۆر ئاگاداری منداڵەكان»بن :

نەهێڵن برێكی زیاد شیرینی و چپس و كۆلاو بیبسی بخۆنەوە.

نەهێڵن یاری بە ئاگرو تەقینەوەكان بكەن.

نەهێڵن بە چەقۆو تێل و ئەو یارییانەی پارچەی بچووكیان هەیە یاری بكەن بە تایبەتی قووتدانی ئەو پارچە بچووكانە زۆر مەترسیدارە.

نەهێڵن پاسكیل لە شوێنە مەترسیدارەكان بهاژۆن.

نەهێڵن ئۆتۆمبێل باژۆن.

9. زۆر ئاگاداری ئەو نەخۆشانە بن كەوا نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لە ڕۆژانی جەژنیش پێویستە لە سەر پارێزەكان و دەرمانەكانیان بەردەوام بن.

10. كۆرۆناو هەڵامەت و نەخۆشیە گوازراوەكان لەناو نەچوینەو ماون ! سوپاس بۆ خوا ژمارەیەكی زۆر لە ئێمە بەرگریمان دژیان پەیدا كردوە، بەڵام هەر ئەگەری تووشبوون و مەترسیەكان ماون.

پاك و خاوێنی خۆ پارێزی هەتا هەتایە هەر پێویست و بە سوودە بۆ دووركەوتن لە نەخۆشی.

(د. شێروان رەحمانەشەل نانەكەلی – پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشكی و شارەزای گشتی)

 

 

هه‌واڵی گرنگ