بە دوو ڕێگە دڵ بپارێزن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە دوو ڕێگە دڵ بپارێزن

 

 

بەگشتی، پاراستنی دڵت، پێویستی بە دوو گروپە ڕێكار هەیە

1. ڕێكارەكانی پەیوەستن بە ژیانی خۆتەوە.

2. ڕێكارەكانی پەیوەستن بە چارەسەری پزیشكییەوە.

ئەوانی پەیوەستن بە خۆتەوە، پێنج خاڵن:

1. زیادكردنی جووڵە، بە هەموو جۆرێك، بە هەر جۆرێك، بە تاك و كۆ.

2. گۆرینی چۆنییەتی خواردن، لە خواردنی خواردنەوە بۆخۆشی بۆ خواردن بۆ پێویستی، واتا ناكرێت هەموو جارێ دانیشتی نان بخۆی تێرو پڕو هەندێ ئەولا تریشی بەكەیفی خۆت بخۆی، (هەموو شتێ بە خوێ، خوێش بە مەعنا).

3. دابەزاندنی كێش.

4. وازهێنان لە جگەرەكێشان.

5. وازهێنان یان كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خواردنەوە كهولییەكان.

(خواردن قسەی زۆری لەسەر دەتوانین بكەین، بەڵام بە كورتی، سەوزەو میوە زیاتر بخۆ، شەكرو برنج و چەوری كەمتر بخۆ، ئەگەر وابكەی پێویستت پێ نابێت هیچ شتێك بەیەكجاری تەرك بكەیت، تەنها ئەگەر پزیشكەكەت پێت بڵێت).

ئەوانی پەیوەستن بە چارەسەرەوە:

1. چارەسەری بەرزی چەوری خوێن وەكوو دەرمانی ستاتین و خزمەكانی.

2. چارەسەر بۆ شلكردنەوەی خوێن، وەكوو ئەسپرین و كوڕ مامەكانی.

3. چارەسەری بەرزی فشاری خوێن.

4. چارەسەری شەكرە.

زۆر گرنگە تێبگەین كە چارەسەرەكان تەنها دەكرێت پزیشكی پسپۆڕ بیاننووسێت و تەنها بۆ ئەو كەسەی پێویستی پێیانە، مەرج نییە هەموو كەسێ هەموو ئەوانەی پێویست بێت.

هیچ خاڵێك لەو خاڵانەی باسمانكرد بە تەنها ناتوانێت دڵت بپارێزێت، ناكرێ یەك سەرباز بەتەنها بنێرییە شەڕ، دەبێت لە هەموو لایەكەوە كاربكەی تا بتوانی دڵت بپارێزی، هیچ خواردنێك یان خواردنەوەیەك یان گیایەك نییە بتوانێت لە نەخۆشی دڵ بتپارێزێت، دەبێت هەموو ئەو شتانەی سەرەوە بكەی ئینجا مەترسی نەخۆشی دڵ كەمدەكەیتەوەو ناهێڵی دڵت بشكێ.

(د. ئەحمەد ساڵەیی – پزیشكی نەخۆشییەكانی شەكرەو كوێرە ڕژێنەكان)

 

 

هه‌واڵی گرنگ