هۆكاری قەڵەو بوونی خانمان دوای هاوسەرگیری
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكاری قەڵەو بوونی خانمان دوای هاوسەرگیری

 

 

بەپێی توێژینەوەیەكی بەریتانی كە لە یەكێك لەزانكۆكانی ئەنجامدراوە، باس لەو هۆكارانە دەكات بۆچی خانمان دوای هاوسەرگیری قەڵەو دەبن و دووچاری زیاد بوونی كێشی لەشییان دەبنەوە.

هۆكارەكانی قەڵەو بوونی خانمان دوای هاوسەرگیری ئەمانەن ...

1. گۆڕانی هۆرمۆنات : گۆڕان لەهۆرمۆناتی لەشی خانماندا دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی چەوری لەلەشیاندا بەتایبەتی دەوروبەری سك و ورگ.

2. كەم خەوی : زۆربەی خانمان لەدوای هاوسەرگیرییەوە كەمتر دەنوون و زیاتر خوو دەدەنە ژەمە خۆراكی چەورو شیرین، بەوەش كێشیان زیاد دەكات.

3. بەگشتی خانمان دوای هاوسەرگیری ئارەزووی خۆراكی خۆش و جۆراو جۆرو هەمەڕەنگ و چەور دەكەن، تا لەگەڵ هاوسەرەكانیان ئامادەی بكەن.

4. خانمان دوای هاوسەرگیری بۆ ئاسان كاری زۆر جار ڕۆژانە خۆراكی ئامادەكراو خێرا دەخۆن، ئەم خۆراكانەش بەرزترین كالۆری لەخۆ دەگرێت كە هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش.

5. بوونی پەستانی دەروونی و گرژی و ئاڵۆزی لەسەر خانمان دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێشیان.

6. سك پڕی خانمان هۆكارێكە بۆ قەڵەویان.

7. زۆر دانیشتن بەدیار تیڤی و مۆبایل و زۆر شتی ترەوە كە وات لێ دەكات بەردەوام شت بخۆیت، بەوەش كێش زیاد دەكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ