حكومەت بارگرانییەكی تر دەخاتە سەر شانی هاوڵاتیان، مەترسیدارە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەت بارگرانییەكی تر دەخاتە سەر شانی هاوڵاتیان، مەترسیدارە

 

 

پەرلەمانتارێك ئاشكرای دەكات لوتكەی دەسەڵاتی حكومەت گرێبەستێكی كردووە كە بارگرانی بۆ دابەشكردنی مووچەی خەڵكی سلێمانی دروست دەكات و داوای پشتیوانی خەڵك دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوە.

(عەلی حەمە ساڵح) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، لەسەر گیرفانی ئێوە گرێبەستێك كراوە بۆ دانانی (225) كامێرای تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل بە سیستەمی پۆینت تو پۆینت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونی دەكاتەوە دانانی كامێراكە بەشێوەیەكە كە ئەگەر نێوانی دوو كامێراكە بە چەند خولەكێك ببرێت لەو ماوەیە زووتر بێ ئۆتۆمبێلێك (70) هەزار دینار غرامە دەكرێت.

ناوبراو ڕوونیشی دەكاتەوە، هیچ ئۆتۆمبێلێك نییە كە بەبێ غرامە دەربچێت ڕۆژانەو دەشڵێت: ئەو كۆمپانیایە ئەوەندە قازانج دەكات (403) ئۆتۆمبێلی سفری مۆدێل (2021 – 2022) ی بۆ حكومەت كڕیوەو نێردراوە بۆ دامودەزگاكانی حكومەت لە هەولێر.

باسی لەوەشكرد، ئەم كۆمپانیایە دەڵێت من (53) ملیار دینار سەرف دەكەم (70%) ی ئەو داهاتەی لە كامێرای تیژڕەوی دەستی دەكەوێت بۆ ئەوە تاوەكو كۆی پارەكەی پڕ دەكاتەوەو دواتریش (20%) ی داهاتەكەی بۆ ئەو دەبێت.

دەشڵێت: بۆ نموونە ئەم مانگە ئەگەر خەڵك بایی (38) ملیار دینار سەرپێچی كردبوو خەڵك پارەی نەدا بە حكومەت، دەبێت حكومەت لە داهاتی سلێمانی بیدات بە كۆمپانیاكە ئەوەش بارگرانیە بەسەر خەڵكی ناوچەكەوە.

گرێبەستەكە لە لوتكەی دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران كراوەو ڕاناگیرێت، دەبێت گوشارێكی گەورە بكرێت ئەگەرنا ڕاناگیریت، داواشیكردووە خەڵك پشتیوانی بكات و تكایان لێدەكات پشتیوانی بكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو گرێبەستە.

 

هه‌واڵی گرنگ