مێرد منداڵێك دەستڕێژی گوللـە دەكاتە سەر ماركێتێك و 10 كەس دەكوژێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مێرد منداڵێك دەستڕێژی گوللـە دەكاتە سەر ماركێتێك و 10 كەس دەكوژێت

لە هێرشێكی چەكداریدا لە شاری نیویۆرك لە ئەمریكا 10 كەس كوژران و لێكۆلینەوە لەروداوەكە دەستیپێكردووە.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا، شەوی رابردوو چەكدارێك لەنێو سۆپەر ماركێتێكدا دەسڕێژی گوللـەی كردووە و بەهۆیەوە بە لایەنی كەمەوە 10 كەس كوژراون.

پۆلیسی نیویۆرك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد ئەو كەسەی دەسڕێژی گوللـەی كردووە، كوڕێكی تەمەنی 18 ساڵە و دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئێف بی ئای لێكۆڵینەوەی لە هێرشەكە دەستپێكردووە.

جێی باسە ساڵانە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی ئەمریكایی بەهۆی هێرشی چەكداری و دەسڕێژی گوللـە و شەڕەوە لەشوێنە گشتییەكان دەبنە قوربانی بەهۆی زۆری بەكارهێنانی چەكەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ