بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە لە 15 ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی (دەستیان بەسەردا گیراوە)و ژمارەیان (91) ئۆتۆمبێلە، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی (15) ڕۆژ، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان بەم مەرجانەی خوارەوە:
١. هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی
٢. وەرگرتنی بەڵێننامە كە ئۆتۆمبێلەكە لەماوەی (72) كاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم
٣. هەر ئۆتۆمبێلێك سزای لەسەربێت، پێویستە خاوەنەكەی بڕی سزاكەی بدات
٤. پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێلەكە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتن بووە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر لەماوەی (15) ڕۆژدا خاوەن ئۆتۆمبێلەكان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی (سكراب) بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت.