بەغدا دەستی بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج كردو لەهەرێم مووچەی مانگی چوار كۆتایی نەهاتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا دەستی بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج كردو لەهەرێم مووچەی مانگی چوار كۆتایی نەهاتووە


دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار لە هەرێمی كوردستان بەسستی بەردەوامەو تا كۆتایی مانگی پێنج دەخایەنێت و حكومەتی عێراقیش دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج كرد.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)



ئەمڕۆ پێنج شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوكردەوە: فەرمانگەی ژمێرمیاری وەزارەتی دارایی لەمڕۆەوە پێنج شەممە دەستیكردووە بە دابینكردنی پارەی پێویست بەمەبەستی دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی سەرجەم فەرمانبەران و داواش لەسەرجەم یەكەكانی ژمێریاری وەزارەتەكان كراوە سەردانی فەرمانگەی ژمێریای وەزارەتی دارایی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی خشتەی دابەشكردنی موچەی وەزارەت و فەرمانبەران و تەواوكردنی رێكارەكانی.

جێگەی باسە، لە هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی 9-5-2022 دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوار كراو تاوەكو ڕۆژی 30 ئەم مانگە دەخایەنێت و تائێستاش ڕون نیە كەی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەكرێت و چەند ڕۆژ دەخایەنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ