كۆنگرەی لوتكەی زانایانی موسڵمان لە مالیزیا بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆنگرەی لوتكەی زانایانی موسڵمان لە مالیزیا بەڕێوەدەچێت

لە ژێر دروشمی یەكێتی بنەمای ئازادكردنی ئەقصایە كۆنگرەی لوتكەی زانایانی موسڵمان لە شاری كوالالامپوری پایتەختی مالیزیا ڕۆژی ٥/٢٠/ ٢٠٢٢ دەستی پێكرد، ئەم كۆنگرەیە لە ژێرچاودێری سەرۆك وەزیرانی مالیزیا (د.داتۆسری ئیسماعیل یەعقوب) و بەبەشداری رێكخراوی یەكێتی زانایانی جیهان و رێكخراوی ئەقصاو ڕێكخراوی بانگەوازی ئیسلامی مالیزیاو رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ ئازادكردنی قودس، یەكەم ڕۆژی كۆنگرەكە دەستی پێكرد كە كۆنگرەكە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و تاكو ٢٣/٥/٢٠٢٢ كۆتایی دێت.

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری جۆینی تلیگرامی كوردیو بكه‌ (كلیك بكه‌)


لە دەسپێكی كۆنگرەدا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن نوێنەری سەرۆكوەزیرانی مالیزیا پێشكەش كرا، پاشان وتاری یەكێتی زانایانی جیهان لەلایەن د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری یەكێتی زانایانی جیهان خوێندرایەوە، پاشان وتەیەك لە لایەن ڕێكخراوی بانگەوازی ئیسلامی مالیزیاو سەرۆكی دامەزراوی ئەقصاو وەزیری ئەوقافی فەلەستین، پێشكەشكران.

شایانی باسە لە كوردستانە، بەڕێز د.عومەرعەبدولعزیز ، ئەندامی دامەزرێنەر لە یەكێتی زانایانی جیهان و ئەندامی جێبەجێكردن لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سەرۆكی ڕێكخراوی زانست، بانگێشتی ئەم كۆنگرەیە كراوە، بە یاوەری بەڕێز د.عومەر عەلی محمد مامۆستای زانكۆی صەلاحەدین لە هەولێر .

 

هه‌واڵی گرنگ