رووسیا هەناردە کردنی غازی سروشتیی بۆ فینلەندا وەستاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رووسیا هەناردە کردنی غازی سروشتیی بۆ فینلەندا وەستاند

کۆمپانیای رووسی گازپڕۆم، وەستاندنی تەواوەتی هەناردە کردنی غازی سروشتی بۆ فینلەندا راگەیاند.

لەو بارەیەشەوە گازپڕۆم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە کۆمپانیای غازی سروشتیی گاسومی فینلەندی، بە رۆبڵ پارەی پێویستی بۆ کڕینی غاز نەداوە.

باس لەوەشکراوە کە لە یەکی نیسانەوە پێویستبووە سەرجەم مامەڵەکانی غازی رووسیا بە رۆبڵ ئەنجام بدرێن، لەبەر ئەوەی کۆمپانیای گاسوم و فینلەندا پەیڕەوییان لەم مەرجە نەکردوە، لەمڕۆوە بەتەواوەتی هەناردە کردنی غازی سروشتی بۆ ئەو وڵاتە وەستێندراوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ساڵی رابردوو کۆمپانیای گازپڕۆم سەدا ٧٠ی پێویستی فینلەندای بۆ غازی سروشتی دابین کردبوو.

دوێنێش کۆمپانیای گاسوم لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستبووەڕوو کە لەمڕۆوە غازی رووسیا دەوەستێت و کۆمپانیاکەش خۆی بۆ ئەم دۆخە ئامادە کردووە.

هەفتەی رابردووش کۆمپانیای رووسی ئینتەر راوۆ کە تایبەتە بە بەرهەمهێنان و دابەش کردنی کارەبا، ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی ئەوەی فینلەندا پارەی کارەبای نەداوە چیتر کارەبا بۆ ئەو وڵاتە دابین ناکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ