حەلبوسی: عێراق بڕیاری خۆیی بۆ ڕێگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی داوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حەلبوسی: عێراق بڕیاری خۆیی بۆ ڕێگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی داوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم دامەزراوەیە، بڕیاری بوێرانەی خۆیی بۆ ڕێگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەرکردووە.

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سی و دووھەمین دانیشتنی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی لە قاھیرە  ڕایگەیاند، کە دەبێت لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە گەلی فەڵەستین، ڕاوەستین و هەڵوێستمان هەبێت.

ووتیشی، کە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕێگری لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پشت بە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک دەبەستێت.

حەلبوسی پرسی فەڵەستینی بە یەکێک لە گرنگترین پرسەکانی گەلی عێراق ناو برد و وتی: دۆخی قودس و ناوچە داگیرکراوەکان بە تایبەت پیرۆزییە ئیسلامی و مەسیحییەکان، پێویستی بە هەڵوێستی عەرەبی هەیە کە بگاتە دەرکردنی هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی شەفاف و بەو پێیەش، بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لە بەرژەوەندی گەلی فەڵەستین جێبەجێ بکرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكرد: ڕژێمی زایۆنیستی بە تاوانەکانی ئەوەی سەلماندووە کە سەرجەم یاسا و پێودانە نێودەوڵەتییەکان بە ئاشکرا پێشێل دەکات.

 

هه‌واڵی گرنگ