چەند ڕێنماییەك ئاڕاستەی بازاڕو شوێنە بازرگانییەكان دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند ڕێنماییەك ئاڕاستەی بازاڕو شوێنە بازرگانییەكان دەكرێت


بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی چەند ڕێنماییەك ئاڕاستەی بازاڕو شوێنە بازرگانییەكان دەكات و داوایان لێدەكات پابەند بن تاوەكو كەمترین كارەبا بەكاربهێنن.

ڕێنماییەكان:

1- دیاریكردنی كەسێك بە بەرپرس لەجێبەجێبەكردنی رێنماییەكانی بەفیڕۆنەدانی كارەبا.
2- كوژاندنەوەی ئامێرە كارەباییەكانی وەك سپلیت لەكاتی بارزۆری كارەبادا و دڵنیابوون لەكاركردنی كۆنترۆڵی ساردكەرەوەكان و دانانی ئامێری ئۆتۆماتیك بۆ كوژاندنەوەی سپلیت و ساردكەرەوەكان.
3- پێویستە گلۆپ‌ و ئامێرەكانی ساردكەرەوە بە جیا كۆنترۆڵ بكرێن و بكوژێنرێنەوە.
4- صیانەی سەرجەم ئامێرە كارەباییەكان بكرێت.
5- هەوڵدان بۆ بەكارهێنانی دیواری عازل.
6- بەكارهێنانی ئەو جۆرە گڵۆپانەی كە كارەبا كەم سەرف دەكەن بۆ دەرەوەو ناوەوەی بیناكان، لەگەڵ دانانی هەستەوەر (SENSER) كە گڵۆپەكان خۆی دەكوژێنەوە.
7- پلیكانەی كارەبایی تەلارە بەرزەكان، پێویستە ئامێرێكی تایبەتی هەبێت بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست ئیش بكات.
8- هەڵواسینی پۆستەری رێنمایی بەفیڕۆنەدانی كارەبا لەناو بازاڕەكەدا.

 

هه‌واڵی گرنگ