لەبارەی گۆڕنكارییەكانی كەش و هەوا، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی گۆڕنكارییەكانی كەش و هەوا، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان دواین زانیاری و ئاگاداری لەسەر كاریگەری چڕی خۆڵبارین و ماوەی خایاندنی لەناوچەكە دەخاتەڕو و ڕایدەگەیەنێت: باشتر وایە زیاتر لەماڵەكانتاندا بمێننەوە و وە ماسك بەكاربھێنن تا كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستیتان دروست نەكات.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لە ئەنجامی داخڵبوونی كاریگەری بارستە ھەوایەكی سارد لە دەریای ناوەراستەوە سبەی دووشەمە ٢٣-٥-٢٠٢٢ كەشی ھەرێم و ناوچەكە ناسەقامگیر ئەبێت و لە ئەنجامدا خێرای با لە رۆژئاوای عێراقەوە بەرەو ھەرێمی كوردستان چالاك ئەبێت و شەپۆلێكی تا رادەیەك چڕی خۆڵبارین بە ئاراستەی ناوچەكەوە دەھێنێت وە چڕی خۆڵبارینەكە لە دوای نیوەرۆ و بۆ شەو زیاتر ئەبێت و بەگشتی لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دھۆك كاریگەری كەمتر ئەبێت و لەناوچەكانی سنوری سەنتەری پارێزگای ھەولێر و تەواوی ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و سلێمانی و ھەڵەبجە سنوری گەرمیان و راپەرین كاریگەری زیاتر ئەبێت و مەودای بینین بەڕادەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە وە بەھۆی كاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەوە ئاسمانی ناوچەكە لەگەڵ خۆڵباریندا بۆ نیمچە ھەور دەگۆرێت و لەناوچە شاخاویەكانیشدا ئەگەری نمە باران ئەبێت لە ھەندێ كاتدا .

ئەوەشی خستەڕوو: خێرای با سبەی كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بە نیمچە بەھێزی چالاك ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٥ تا ھەندێك كات بۆ زیاتر لە ٥٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ لەسەرجەم ناوچەكاندا بەرێژەی ٥ تا ٨ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە كەش ڕوو لەفێنكی ئەكات .
ووتیشی: سەبارەت بە ماوەی خایاندنی پێشبینی دەكرێت لە رۆژی سێشەمە و چوارشەمەشدا ٢٥-٥-٢٠٢٢ خۆڵبارین بەردەوامی ھەبێت بەڵام كاریگەری بەڕاورد بەسبەی كەمتر ئەبێت و لە شەوی چوارشەمە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٢٦-٥-٢٠٢٢ كاریگەریەكانی كۆتای پێدێت و كەش ئاسای ئەبێت وە پلەكانی گەرماش لەم ماوەیەدا بەنزمی و جێگیری ئەمێنێتەوە .

جەختیشیكردەوە: بۆ سەلامەتی باری تەندروستیتان بەتایبەت لە كاتەكانی دوا نیوەرۆی سبەی تا كاتەكانی شەو باشتر وایە زیاتر لەماڵەكانتاندا بمێننەوە و وە ماسك بەكاربھێنن تا كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستیتان دروست نەكات بەتایبەت ئەو بەرێزانەی گرفتی تەندروستیان ھەیە ئەم خۆڵبارینە زیانی ئەبێت لەسەر دۆخی تەندروستیان .

 

هه‌واڵی گرنگ