لەكاتی ناشتنی تەرمێك تەقە كراو 8 كوژراوو بریندار هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەكاتی ناشتنی تەرمێك تەقە كراو 8 كوژراوو بریندار هەیە

 

 

لەكاتی ناشتنی تەرمێك لەیەكێك لە گۆڕستانەكانی ئەمریكا، كەسێك دەستڕێژی گولە دەكات و لەئەنجامیشدا سێ‌ كەس دەكوژێت و هەشتی تریش بریندار دەكات.

رووداوەكە لەناو گۆڕستانێكی ویلایەتی ویسكۆنسنی باكووری ئەمریكا روویدا، لەو كاتەی تەرمێك ئەسپەردەی خاك دەكرا، یەكێك بەچەك دەستدڕێژی لە ئامادەبووانی مەراسیمەكە كردو لەئەنجامیشدا سێ‌ كەسی كوشت و پێنج كەسی تریشی بریندار كرد.

تاكو ئێستا روون نەبۆتەوە كە بۆچی بكوژەكە دەستڕێژی گولەی لە ئامادەبووانی مەراسیمەكە كردووە، چونكە ئەو كەسەی دەنێژرا خۆی بەدەستی پۆلیس كوژراوە.

لەلایەن خۆشیەوە رۆژنامەی (دی مۆین ریجیستەر) لە بەرپرسێكی پۆلیسی ئەمریكای گواستۆتەوە، كە ئەوان گومان دەبەن تۆمەتباری رووداوەكە لەناو یەكێك لەو سێ‌ كوژراوە بێت كە لەرووداوەكە كوژراون، واتە دوای رووداوەكە خۆیشی كوشتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ