لە لەتكەنۆك پەنیر دروست دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە لەتكەنۆك پەنیر دروست دەكرێت

 

 

لێكۆڵەران لەهەوڵدان لە لەتكەنۆك، پەنیری گیایی بەرهەم بهێنن، ئەوان بنەما سەرەتاییەكان جۆرە پەنیرێكیان داهێناوەو ئێستا خەریكی بەرز كردنەوەی ئاستی تام و پێكهاتەكەین.

رۆژنامەی دەیلی مێڵی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، لێكۆڵەران لە سەراتسەری جیهان هەوڵ دەدەن بژاردەی گیایی خۆراكە بەتامەكان لە جیهان بدۆزنەوەو چارەسەری بكەن، ئێستاش بڕیارە لە لەتكەنۆك، پەنیر بەرهەم بهێنن.

لێكۆڵینەوەیەك كە لە زانكۆی كۆپنهاگن بڵاوبۆتەوە، بۆتە سەرەتایەك بۆ بەرهەمهێنانی پەنیر لە پرۆتینی لەتكەنۆك، ئەوە بەو مانایەیە كە ئەوان بنەمایەك لە لەتكەنۆكی ترشاویان بەرهەم هێناوە كە وەكوو بنەمای بەرهەمهێنانی پەنیر بەكاردێت و دە لەسەد پرۆتینی هەیە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمە دەبێت زۆرتر كاری زیاتری لەسەر بكرێت تا تام و پێكهاتەكەشی ببێتە هاوشێوەی پەنیری بەرهەم هاتوو لە شیر.

 

هه‌واڵی گرنگ