ئەنجومەنی باڵای دادوەری: ماوەی یاسایی دیاریکردنی سەرۆککۆمار بەسەرچووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: ماوەی یاسایی دیاریکردنی سەرۆککۆمار بەسەرچووە

كوردیو
 
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێت کە بە سیاسی کراوە راست نین". 
 
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە،"دیارینەکردنی سەرۆککۆمار تا ئێستا پێشێلکاری دەستورە، ماوەی یاسایی دیاریکردنی سەرۆککۆمار بەسەرچووە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"لە دۆسییەی هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق لایەنی سکاڵاکارە و نوێنەری بیروڕای حکومەتە،لە دوای بەدواداچوونی دۆسییەکە ،دەرکەوت کە وەزارەتی نەوت بە پێی دەستوور مافی ئەو داوایەی هەیە، دادگای باڵای فیدرالیش لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوت بڕیارەکەی یەکلاکردەوە".
 
دەشڵێت،"پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدرالی ئەرکێکی دەستووری و یاساییە، بۆ هیچ لایەنێک نییە سەرپێچی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بکات، سەرپێچی کردنی بڕیارەکانی دادگای فیدرالی واتە سەرپێچی کردنی دەستوور و یاسا".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێت کە بە سیاسی کراوە راست نین، ئێمە بە سنگی فراوانەوە سەیری ئەو تۆمەتانە دەکەین و ئارامدەگرین".
 
روونیشیكردووەتەوە،"هەندێک دۆسییە هەن تەنها لەبەر راگەیاندنەکان دەیخەنە بەردەم دادگا".
 
فایەق زێدان راشیگەیاندووە،"رەفتارە خێڵەکییەکان بۆتە دیاردەیەکی نەرێنی، هۆکارە بۆ شێواندنی دۆخی ئاسایشی وڵات".

 

هه‌واڵی گرنگ