چۆن بەباشی بخەوین ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن بەباشی بخەوین ؟

 

 

توێژینەوە نوێیەكان دەریانخستووە كە پەرەسەندنی شێوازی ژیان و تەكنەلۆژیاكان كاریگەری زیانبەخشی لەسەر خەو هەیە، چونكە توێژەران پەیوەندییەكی بەهێزیان لە نێوان تێكچوونی خەوو كەمئەندامی و سەرهەڵدانی نەخۆشی بیرچوونەوە بە تێپەڕبوونی كات دۆزیوەتەوە.

چۆن بە باشی بخەوین ؟

هۆكارێكی باوی كێشەی خەو بریتییە لە خراپی پاك و خاوێنی خەو، بۆیە دەبێت پاكوخاوێنی خەو بەرەوپێش ببرێت، لەڕێگەی پەرەپێدانی خوو شوێنی ژووری نووستن، كە خەوی باش بەرەوپێش دەبات.

لەنێو ئەو هەنگاوانەی كە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ خەوتنێكی تەندروست بریتین لە:

هاوكاتكردن لەگەڵ سووڕی سروشتی خەو لە جەستەدا، بە ڕێكخستنی كاتژمێرەكانی خەوو پاراستنی خشتەی خەوتنی بەردەوام.

پێش خەوتن گڵۆپەكان بكوژێنەوەو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ ماوەی كاتژمێرێك یان زیاتر دابنێ.

ئەنجامدانی وەرزش لە ڕۆژدا، ئەو كەسانەی كە بە بەردەوامی چاڵاكی جەستەیی ئەنجام دەدەن، باشتر لە كەسانی تر دەخەون.

گرنگی بە كوالێتی خواردن و خواردنەوە بدە، چونكە پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنەوەی بڕێكی زۆر كافاین و كحول، یان خواردنی ژەمە چەورەكان لە درەنگانی شەودا.

پێش خەوتن ڕێگایەك بدۆزەرەوە بۆ ئارامبوونەوە، وەك تەكنیكەكانی پشوودان.

باشتركردنی ژینگەی خەوتن لە ژوورێكی ئارام و تاریك و تاڕادەیەك فێنك.

 

هه‌واڵی گرنگ