وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایدەگەیەنێـت: لەمەودوا ئەنجامدانی عومرە تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە سەفەری حەجیان كردوەو ئەوەش لەپێناو كارئاسانییدایە بۆیان.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڵاویكردەوە: بەھۆی دەستپێكردنی وەرزی حەجەوە، لە ئێستا بەدواوە ئەنجامدانی سونەتی عومرە، تەنھا بۆ ئەو كەسانەیە كە مۆڵەتی حەجكردنیان ھەیە و بۆ كەسانی دیكە مۆڵەتەكە ڕاگیراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بڕیارەكە تا ڕۆژی ٢٠ مانگی زیلحیجەی داھاتوو كاری پێدەكرێت و دوای ئەو بەروارە بەشێوەیەكی ئاسایی، گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە.